ZNA - هه‌ولێر له وتارێكدا كه گۆڤاری "AppliedPhysical Review" بڵاوی كرده‌وه، زانایانی روسی و ژاپۆنی توانیان ئاراسته‌ی تیشكی خۆر بگۆڕن و خێراییه‌كه‌ی 10 هێنده‌ی خێرایی سروشتی خۆی كه له چركه‌یه‌كدا 300 هه‌زار كیلۆمه‌تره، هێواشتر بكه‌نه‌وه.
به‌پێی وتاره‌كه‌ی ئه‌و گۆڤاره ئه‌و بابه‌ته یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی كۆمپیوته‌ری تیشكی و مۆنیتهرێكی خاوه‌ن خێرایی له‌راده‌به‌ر دروست بكرێت، ئه‌و كاره‌ش واده‌كان تۆڕێكی نوێی كۆمپیوته‌ری ده‌ركه‌وێت.
توێژه‌ری روسی دۆلگۆڤا و هاوڕێیه‌كانی له زانكۆی مۆسكۆ به‌هاوكاری زانایانی فیزیای زانكۆی تۆیاهاشی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، سه‌ركه‌وتنێكیان به‌به‌كارهێنانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "كریستالی فۆتۆنی موگناتیسدار" له‌م بواره به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌م جۆره كریستاله به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تیشك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات وای لێ ده‌كات ئاراسته و خێراییه‌كه و چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی ده‌گۆڕێت.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1998 بیرۆكه‌ی ئه‌و كریستالانهی خێرایی تیشك كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌ن زانای فیزیای ژاپۆنی "میزۆتیرۆ ئینۆی" خرایه روو.
ئه‌و توێژه‌ره رووسیه، روونی كرده‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی تیشكی رووناكی پێویستی به میمۆرییه‌كی تیشكی و مۆنیته‌ری سێ دووری و هه‌ستیاری بواری موگناتیسی هه‌یه.
زانایانی روسی و ژاپۆنی ئه‌و دیارده‌یان به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی رووكه‌شی كۆكراوه‌ی تیشكی هێواشكراو به‌خێراییه بخولێته‌وه، تاكو بتوانرێت له لێدانی له‌یزه‌ری كورت به درێژی 200 ڤیمتۆ له چركه‌یه‌ك تۆمار بكرێت، بۆ زانین نانۆ له یه‌ك چركه‌دا ملیۆنێك ڤیمۆ له چركه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان دانیان به‌وه‌دا نا كه زۆر قورسه ئه‌و دیارده‌یه له دروستكردنی كۆمپیوته‌ری بێ‌سنور و به‌هێز به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام زانایانی روسی ئه‌وه‌یان سه‌لماند، ده‌ستكاریكردنی رووناكی له كریستاله فۆتۆنه موگناتیسیدارهكاندا ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت و دوارۆژێكی باشی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
RT
ئەم هەواڵە 79378جار خوێندراوەتەوە |