English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئایا کۆبوونەوەکەی ووڵاتانی بەرھەم ھێنی نەوت لە جەزائیر نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە ؟
2016-09-25 [04:53 AM]

نووسینی: م. رێبین سەمەد


ووڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک لەگەل ووڵاتانی ترێ بەرھەم ھینی نەوتی رێکەوتوون کە لە بەرواری ٢٦-٢٨ ئەیلوولی ٢٠١٦ لە جەزائیر کۆببنەوە , بەمەبەستی پاڵپشتی کردن لە نرخ و بەھای نەوت لە بازارەکانی جیھاندا , ئەوەی جێگای ئاماژەیە بەھای نەوت لە دوای سالی ٢٠٠٨ ھەڵبەزو دابەزینێکی یەکجار زۆری لە نیو بازارەکانی جیھاندا بەخۆیەوە بێنیوە , رێکخراوی ئۆپیک جەندێن جار کۆبووتەوە وەک کۆبوونەوەکانی ٦مانگ و ٣مانگی ریکخراوی ئۆپیک لە ساڵدا , ھەروەھا کۆبوونەوەکانی رێکخراوی ئۆپیک و ووڵاتانی ترێ بەرھەم ھینی نەوتی , وەک کۆبوونەوەکەی دوحە لە قەتەر لە مانگی ٢/ ٢٠١٦ , بەڵام لەھەموو ئەو کۆبوونەوانەی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی شکستی ھێناوە لە پاڵپشتی کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا , وەگرینگترین ھۆکاریش لە شکست پێھینان و نەبوونی ھیچ دەرئەنجامیک ئەو کۆبوونەوانە بریتی یە لە :
نەبوونی متمانە لەنیوان ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی .
سەرھەڵدانی ململانی و ناکۆکی سیاسی لە نێوان ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی .
دەست وەردان و باڵادەستی ووڵاتانی بەکارھینەرانی نەوتی  لە جیھاندا .
دارووخان و داتەپینی ئابووری وولاتانی بەرھەم ھینی نەوتی .
واژوو کردنی دەیان گریبستی نەوتی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەم ھێنان .
بەڵام کۆبوونەوەی داھاتووی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی لە ووڵاتی جەزائیر لە ٢٦-٢٨ ایلول جیاوازیکی تیدا بەدی دەکرێت لە گەێشتن بە رێکەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جێھاندا , دەکرێ گرێنگترین ھۆکاریش کە وا لە زۆربەی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی دەکات رێک بکەون :
کورت ھێنانی بوجەی و خراپی باری ئابووری ووڵاتان .
تیک جوون و شلەژانی باری سیاسی وولاتانی بەرھەم ھینی نەوتی .
زۆربەی پێشبینیەکان بۆ دەرئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی بەو ئاراستەییە ووڵاتانی نەوتی بگەنە رێکەوتن , سەرۆکی فەنزیلا جەندین جار ( ایمان ویل ) وەزیری وزە و نەوتی ووڵاتەکەی راسپاردوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەل ووڵاتانی تری نەوتی بۆ رێکەوتن , ھەروەھا ھەر یەک لە رووسیا و سعودیا و نیجیریا و ووڵاتانی تری نەوتی لە ھەولێ بەردەوام دابووینە بۆ رێکەوتن, بەڵام کۆبوونەوە چاوەروان کراوەکەی ئەم جارە بە گویرەی ووتەی وەزیری نەوتی جەزائیری  ( نورالدین بوگرفە)  ھیچ ریگایەکی ترمان نیە جگە لە ریکەوتن نەبیت , ھەروەھا زۆربەی پسپۆرانی ئابووری سێ ریگایان دانەوە  بۆ کۆبوونەوەی جەزائیر :
ریک نەکەوتنی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی لەسەر جێگیرنەکردنی ئاستی بەرھەم ھێنان لە ئاستی داھاتوو ئەگەریکی لاوازە .
رێکەوتن بەشیوەیەکی گشتی لە سەر ئاستی سیاسەتی بەرھەم ھێنان وجیگیرکردنی لە ئاستی ئێستای ئەگەریکی بەھیزە .
ریکەوتنی ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی لەسەر جیگیرکردن و ئاستی بەرھەم ھینانی ئیستا و ئێران بە ھۆکاری تایبەتە و ئەگەریکی ترە .
جیگای ئاماژەیە ھەموو ووڵاتانی بەرھەم ھینی نەوتی ویست و داخوازین بۆ بەھای نەوت یاخود بۆ نرخی یەک بەرمیل لە نیوان (٦٠ $ بۆ ٧٠$) دۆلارە ,  ئەوەی جیگای مەترسیشە ئەو دەرفەتە و ھۆکارەی پاڵپشتی بۆ کۆبوونەوەی جەزائیر لە ئەگەری ریک نەکەوتنی ووڵاتانی نەوتی قۆناغیکی تر لە ململانی و ناکۆکی لە نێوان ووڵاتانی نەوتی سەرھەڵدەدات , ھەروەھا بەھاو نرخی نەوت بەرەوو ئاراستەی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت لە بازارەکان ئەگەریکی چاوەروان کراوە .





ئەم هەواڵە 1480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad