English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بە دەستی بەتاڵەوە دێنەوە!
2016-09-29 [03:00 AM]

ZNA – ھەولێر


ئومێد بابان

تا دوو مانگ لەمەوپێشیش، لای ژمارەیەك لە حزبە كوردستانییەكانی باشوور، گەڕانەوە بۆ بەغدا بڤە بوو، ئێستا خەریكە دەبێتە دیفاكتۆ، بەشێك لە حزبەكان سەریان لە خۆیان، ڕاگەیاندن و كادرەكانی خۆشیان شێواندووە، بەوەی كە نازانن چۆن لە خەڵك بگەیەنن هەر لە سەرەتاوە فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆ هەڵەیەكی مێژوویی بوو و قەرەبووكردنەوەیشی لە مەحاڵەوە نزیكە.

فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی دەرەوە، كە وەك هەمووان دەزانن سامانێكی نیشتمانییە و نەوە دوای نەوە چاوی تێوە دەبڕن، هەر لە بنەڕەتەوە بە سەقەتی دەستی پێكرا، چونكە هەر زوو نوێنەری تێكڕای لایەنە سیاسییەكانی باشوور لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئۆكەیان بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق كرد و ئەمەیش لە سەربەخۆیی داراییەوە گەیاندنیە قەیرانێكی قووڵی ئابووری كە بە گەنگەشەیەك و گفتوگۆیەكی ئاسایی و بگرە درێژخایەنیش لەگەڵ بەغدا، چارە ناكرێت.

ئێستا كە دەنگۆ هەیە شاندی كوردی كە سەرۆكایەتیی هەرێم و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان تێیدا بەشدارن و دەخوازن سەردانی بەغدا بكەن تا لەگەڵیدا یەكلای بكەنەوە بۆچی قوتی خەڵكی كوردستانیان بڕیوە، بەڵام هیچ دەرەنجامێكیان چنگ ناكەوێت و بە دەستی بەتاڵەوە دەگەڕێنەوە هەرێم.

چونكە، وەك لە سەرەتاوە ئاماژەی پێ درا، سەركردایەتیی سیاسیی كورد، نائاگایانە لە دەرگای وڵاتانی دەرەوە و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دا بەوەی كە نەوتی خۆی خۆماڵی دەكات، بێباك لەوەی كە قوتی هاوڵاتیانی دەبڕێت و بەو هۆیەشەوە بوودجە و مووچە نادرێت و پشكی هەرێمی كوردستانیش لە قەرزی نێودەوڵەتیدا فەرامۆش دەكرێت.  
 
لەو نێوەندەدا، بەغدا كە هەرگیز جێی متمانەی هەولێر نەبووە و پێشوو و پێشووتریش و بەئەنقەست بژێویی كوردستانیانی لە هەرێم بڕیوە، دووبارە كۆمەڵێك سیناریۆ دێنێتە كایەوە كە هەرگیز نابێ لای سەركردایەتیی سیاسیی كورد باوەڕپێكراو بن و بگرە ناشێ هیوایەكیشیان لەسەر هەڵبچنرێت كە خەڵكی كوردستان لە نائومێدی ڕزگار بكات.

لەبەر ئەوەی، ئەزموونی تاڵمان لەگەڵ قەڵەمڕەوانی بەغدا هەیە و دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، سەرۆكوەزیران دوای ئەوی تر یەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ كورددا كردووە، جا مامەڵەكە بە فیتی وڵاتانی ئیقلیمی بووبێت یان دەرەكی و زلهێزەكانیش، بۆیە ئەو شاندەش كە دەچێتە بەغدا، نە دار دەخاتە سەر بەرد، نە موژدەیەكیش لەگەڵ گەڕانەوەیدا بە گوێی كوردستانیاندا دەدات.

ئەگەر درێژدادڕی نەكەین، دەبێ دواجار بپرسین، لە نێوان گەڕانەوە و نەگەڕانەوەی چەندبارەدا بۆ بەغدا، چ نهێنییەكی شاراوە هەیە و كورد چی دەست كەوتووە و چی دەست دەكەوێت؟





ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad