English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرکی مانگی دەستکردی رۆزێتا دوای ١٢ساڵ کۆتایی هات
2016-09-30 [08:03 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەرکی بۆشایی‌گەڕی رۆزێتا دوای ١٢ساڵ کۆتایی پێهات. رۆزێتا دوایین ئەرکی خۆی به پێکدادانی لەگەڵ کلکداری "چووری" کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوەی چەندین زانیاریی لەسەر ئەو کلکداره بۆ زەوی نارد.

 

بەڕێوەبەری چالاکییەکانی رۆزێتا له ناوەندی کرده بۆشاییەکان له ئاڵمانیا، ئەرکی رۆزێتای به سەرکەوتوو وەسف کرد و گوتی: "وەک بەڕێوەبەری ئەم پرۆسەیه و سەرۆکی ناوەندی پرۆسەکانی بۆشایی ئەوروپا، شانازی به دەستکەوتەکانی تیمەکەمان دەکەم. ئەمه زۆر ناوازه بوو. باشترین رێگه بۆ رووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی، سەیر کردنی ئاسمانه. ژیان دوای رۆزێتا بەردەوامه. ئێمه جارێکی دیکه بۆ هاتنەخوارەوه لەسەر مەریخ له ١٩ی ئۆکتۆبەر لێره دەبین."

 

رۆزێتا به درێژایی ئەرکەکەی، خەریکی دۆزینەوەی نهێنییەکانی کۆمەڵەی خۆر بوو و زانیاریی زۆری لەمبارەوه خسته بەر دەستی زانایان.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 77068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad