English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ناتوانین له‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی رابكه‌ین
2016-10-01 [06:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


خاتونێكی پسپۆڕ له‌ زانكۆی ستاتفۆردی كارۆلاینا سنایده‌ر به‌دواداچوونی بۆ گۆڕانكاری پله‌ی گه‌رمی رووی زه‌وی له‌ماوه‌ی دوو ملیۆن و نیو ساڵی ئه‌مدواییهدا‌ كردوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌ ئه‌ندازه‌ی 7 پله‌ سه‌دی به‌رز ده‌بێـته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رووداوێكه‌ هه‌ر روو ده‌دات و ناتوانین له‌ ده‌ستی رابكه‌ین.

ئه‌و خاتوونه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار سامپلی كه‌ڵه‌كه‌بووی بنی 59 شوێنی جیاجیای ئوقیانوسه‌كانی وه‌رگرتووه‌، ماوه‌ی هه‌زار ساڵ جیاوازیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌كێشانه‌كه‌ی دروست بكات و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری واقعی پله‌ی گه‌رمی بێته‌وه‌.

ئه‌و شیكاریه‌ی كارۆلین سنایده‌ر كردویه‌تی، ده‌ركه‌وتووه‌، پله‌ی گه‌رمی رووی زه‌وی له‌ نزیكه‌ی 1.2 ملیۆن ساڵدا له‌ دابه‌زین وه‌ستاوه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی له‌ بواری گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وادا پێشتر به‌ده‌ستی هێناوه‌، ئه‌و زانا ئه‌مه‌ریكییه‌ گه‌یشته‌ ئه‌نجامێك كه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ له‌ دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی ده‌بێته‌وه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی به‌ ئه‌ندازه‌ی 3 بۆ 7 پله‌ی سه‌دی زیاد بكات، ئه‌و زیادبوونه‌ش به‌م نزیكانه‌ روو ده‌دات و واته‌ به‌پێی پێوه‌ره‌ جیۆلۆجیه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌زار ساڵێكدا روو ده‌دات، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش ناتوانین خۆمانی لێ قوتار بكه‌ین.

كارۆلین سنایده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، توێژینه‌وه‌كه‌ی، قوڵترین توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كی زۆره‌وه‌ تاكو ئێستا سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ندی پله‌ی گه‌رمی رووی زه‌وی ئه‌نجام درابێت.

 

RT





ئەم هەواڵە 7171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad