English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بێكارى له‌ سه‌ر ده‌ریاى نه‌وتدا
2016-10-03 [12:06 PM]

نووسینی: دانا عبدالعزیز


نه‌وت ئه‌و كاڵاگرنگه‌ى كه‌ هه‌موو جیهانى به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردوه‌,شه‌ڕوململانێى ولاتان له‌سه‌ربه‌ده‌ستهێنانى زۆرترین بڕى نه‌وته‌.به‌رده‌وامبونى ڕه‌وتى پیشه‌سازى و پێشكه‌وتنى وڵاته‌پیشه‌سازیه‌ كان به‌نده‌ به‌بوونى سه‌رچاوه‌ى نه‌وتى به‌رده‌وام.كام وڵات بتوانێت به‌به‌رده‌وامى زۆرترین بڕى نه‌وت مسۆگه‌ربكات ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌ ئاسایشى ووزه‌ و ئابوورى و سیاسى خۆى دابین كردوه‌. هه‌ له‌م پێناوه‌شدا جه‌نگێكى ئابوورى گه‌وره‌ى جیهانى له‌ ئارادایه‌له‌ نێوان وڵاته‌ زلهێزه‌كان(وڵاته‌ پیشه‌سازیه‌كان)له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنان و مسۆگه‌ر كردنى زۆرترین بڕى نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ووزه‌.

نه‌وت توانیویه‌تى كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانى ژیانى مرۆڤایه‌تى دابنێت به‌ جۆرێكه‌ كه‌ له‌ هه‌ندى ولاتى وه‌ك (عێراق) بۆته‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى ژیانى خه‌لك به‌بێ بونى نه‌وت ژیان ده‌وه‌ستێت له‌وشوێنانه‌،له‌هه‌ندى وڵاتى وه‌ك (نه‌رویج)یش توانیویانه‌ به‌ باشترین شێوه‌ سود له‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌ى ووزه‌ وه‌ربگرن و توانیویانه‌ ئابووریه‌كى بته‌وو به‌ هێز له‌ وڵاته‌كانیان بنیات بنێن له‌ رێگه‌ى داهاتى به‌ده‌ست هاتوى نه‌وت و گاز. له‌ هه‌ندىِ وڵاتدا پاره‌ى داهاتى نه‌وت و گاز زۆر به‌ دیراسه‌ كراوى و به‌ پێى پلانێكى دوربینى ئابوورى مامه‌له‌ى له‌گه‌ل كراوه‌و له‌ بنیتنانى پڕۆژه‌ى زه‌به‌لاحى( پیشه‌سازى،كشتوكالى،بازرگانى و هتد) خه‌رج كراوه‌. ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتێكى وه‌ك (ئیماراتى عه‌ره‌بى) بڕیاریاندا كه‌وا چیتر نه‌وتى ولاته‌كه‌یان نه‌فرۆشن چونكه‌ له‌ كه‌رته‌كانى ترى ئابوورى به‌قه‌د پاره‌ى نه‌وت وزیاتریشیان ده‌ست ده‌كه‌وێت, كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى په‌یڕه‌و كردنى سیاسه‌تێكى ڕاست و دروستى نه‌وت بووه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌وه‌ى له‌م بابه‌ته‌ زیاتر مه‌به‌ستمه‌ تیشكى بخه‌مه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ى (بیكارى) یه‌ له‌سه‌رده‌مى نه‌وت و گازدا. به‌ تایبه‌تیش له‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێن و خاوه‌نى یه‌ده‌گى گه‌وره‌ى نه‌وت و گازدا.

بێكارى كه‌ له‌ زمانى ئینگلیزیدا پێى ده‌گوترێت(unemployment)له‌ پێناسه‌یه‌كى ساده‌دا واته‌:  خه‌لكانێك تواناى كاركردنیان هه‌یه‌و به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕێن به‌ڵام كاریان به‌ده‌ست ناكه‌وێت .

بێكارى ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ى كه‌ یه‌خه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى جیهانى گرتوه‌ و بوه‌ به‌ په‌تایه‌كى گرانى ئابوورى. پێوه‌رى هه‌ره‌ گرنگى پێشكه‌وتویى ئابوورى و خۆشگوزه‌رانى ولاتان بریتیه‌ له‌ ( نه‌بونى بێكارى + ئاستى داهاتى تاك) ئه‌و ولاِتانه‌ى كه‌ وا توانیویانه‌ هه‌لى كار بۆ هوڵاتیانى خۆیان دابین بكه‌ن وڵاتانێكن له‌ وپه‌ڕى خۆشگوزه‌رانى و سه‌قامگیرى ئابوورى و سیاسیدان و پێشڕه‌وى سه‌رجه‌م پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانى جیهان ده‌كه‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌وا ڕێژه‌ى بێكارى تێدا به‌رزه‌ هه‌میشه‌ له‌ لێوارى بومه‌له‌رزه‌ى ناره‌زایه‌تى خه‌لك و ناسه‌قامگیرى سیاسى و ئابوورى دان.

لێره‌دا ده‌پرسین (ئایا نه‌وت ئه‌و كاڵایه‌ گرنگ و گران به‌ هایه‌ تاچه‌ند توانیویه‌تى ڕێژه‌ى بێكارى له‌ وڵاتانى خاوه‌ن نه‌وت و گازدا كه‌م بكاته‌وه‌ ؟؟ئایا نه‌وت بۆته‌ مایه‌ى خۆشگوزه‌رانى و ئاسوده‌یى هاوڵاتیانى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت ؟ یاخودپێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته‌ ؟ نه‌وت بۆته‌ مایه‌ى نه‌گبه‌تى و نه‌هامه‌تى دواكه‌وته‌یى گه‌لان ؟!) 

بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌مان ده‌بێت ولاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا .

كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م : ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش سودیان له‌ نه‌وت و گاز بینیوه‌ و توانیویانه‌ به‌ ته‌واوى دیارده‌ى بێكارى بنبڕبكه‌ن یاخود ده‌رفه‌تێكى زۆرى هه‌لى كاریان بۆ هاونیشتمانیانى خۆیان دابینكردوه‌و بۆشایى بێكارى له‌ ولاته‌كانى ئه‌واندا زۆر بچوكه‌ یاخود هه‌رنیه‌، ئه‌وانیش برتین له‌ ولاتانى ( نه‌رویج،كوه‌یت،قه‌ته‌ر،ئیماراتى عه‌ره‌بى و ئه‌مریكا)

كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م : ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ سود له‌ نه‌وت و گاز وه‌رگرن به‌ شێوه‌یه‌كى دروست به‌لكو نه‌وت بوه‌ به‌ مایه‌ى نه‌هامه‌تى و دواكه‌وته‌یى و گۆشه‌گیرى و زۆربوونى رێژه‌ى بێكارى له‌ ناویاندا، ئه‌وانیش وه‌ك ولاتانى (عێراق، نیجیریا، ڤنزویلا، ئێران و ڕوسیا) 

ئه‌گه‌ربێت و كوردستان وه‌ك ولاتێكى تازه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت وه‌ربگرین كه‌بۆته‌ ژماریه‌كى دیارى سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه‌ى جیهان, ئایاسیاسه‌تى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى به‌ شێویه‌كى ڕراست و دروست سود له‌ نه‌وت و گازى ژێر زه‌وى خۆى وه‌ربگرێت و وه‌ك ئامرازێك به‌ كارى بێنێ له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانى خه‌لك و هاوڵاتیانى كورد؟ 

بۆ وه‌ڵامى پرسیاركه‌مان بێگومان ده‌ڵێین نه‌خێر! هه‌رێمى كوردستان  خه‌ریكه‌ به‌ هه‌مان رێبازى وڵاتانى كۆمه‌ڵه‌ى دوه‌مدا ده‌روات كه‌ لێره‌دا پۆلێنمان كردون.ئه‌مه‌ له‌گه‌ل له‌به‌ر چاوگرتنى نه‌بونى شاره‌زایى و ئه‌زموون له‌ بوارى نه‌وت و گازدا چونكه‌ ئێمه‌ تازه‌ له‌ سه‌رتاى پڕۆسه‌كه‌داین. 

سه‌ره‌ ڕاى بونى یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كورستاندا كه‌ زیاتر له‌(60) ملیار به‌رمیل نه‌وت و (   5,7 ) تریلیون مه‌تر سێجا گازى سروشتى مه‌زنده‌ كراوه‌ له‌گه‌ل ئاسانى ده‌رهێنان و باشى جۆرى نه‌وته‌كه‌ به‌ڵام به‌ هۆى بونى سیاسه‌تێكه‌ هه‌ڵه‌و ناڕوون له‌ كه‌رتى نه‌وت و گازدا خه‌ریكه‌ نه‌وت و گازه‌كه‌مان ده‌بێته‌ مایه‌ى نه‌هامه‌تى و لیكترازانمان. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ كه‌رتى نه‌وت و گازى هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن خه‌لكى بیانین و كورد نین كه‌ به‌ پاره‌ى مانگانه‌ى خه‌یاڵى له‌سه‌ر قوتى خه‌ڵكى هه‌ژار و بێكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین,ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا له‌ كوردستان ڕێژه‌ى بێكارى زۆر به‌رزه‌و كه‌رتى گشتى (حكومه‌ت) كیشه‌ى بێكارى و بوونى ژماره‌یه‌كى زۆربێكارى شاراوه‌ى هه‌یه‌ كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیوه‌ سوود له‌كه‌رتى نه‌وت و گاز وه‌ربگرێت بۆ سوككردنى بارى گرانى كه‌رتى گشتى له‌ بوونى ئه‌و هه‌موو مووچه‌ خۆره‌ بێكاره‌ كه‌ بونه‌ته‌ بارێكى گران به‌سه‌ر شانى حكوموت و بودجه‌ى گشتى وڵات.له‌ وڵاتێكى وه‌ك نه‌رویج به‌ته‌نها له‌ كه‌رتى نه‌وتدا (250,000) دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار هه‌لى كار بۆ هاوڵاتیانى نه‌رویج ڕه‌خسێندراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌قه‌د كۆى پروسه‌ى به‌رهه‌م هێنان و فروشتنى نه‌وته‌كه‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

له‌ كوردستان نه‌توانراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاست و دروست سود له‌ نه‌وت و گاز وه‌ربگیرێت و به‌ شێوازێكى زانستیانه‌ و به‌ پێى پلانێكى ئابوورى دورمه‌ودا گازو نه‌وتى هه‌رێم ده‌ربهێنرێت و بكرێت به‌سه‌رمایه‌و بۆبنیادنانى ژیرخانى ئابووریه‌كى به‌هێز وپته‌و له‌ كه‌رته‌كانى (پیشه‌سازى،كشتوكال و بازرگانى) سودى لێ وه‌ربگیرێت. بۆیه‌ تادێت له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕێژه‌ى بێكارى زیادده‌كات و ئاسایشى ئابوورى هه‌رێم ڕۆژ له‌ دواى ڕۆژ زیاتر دوچارى هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌زنتر ده‌بێته‌وه‌. 

•له‌م خشته‌یه‌دا ڕێژه‌ى بێكارى له‌هه‌ندێ له‌ وڵاتانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت خراوه‌ته‌ ڕوو. 

سه‌رچاوه‌ى داتاكه‌ سایتى: TRADING ECONOMICS   
 

ذ

ناوى وڵات

رێژه‌ى بێكارى

ئامارى ساڵ

1

هه‌رێمى كوردستان

% 15

نية

2

ئێران 

% 12

2016

3

عێراق

% 16,4

2014

4

كوه‌یت

% 2,2

2016

5

قه‌ته‌ر

% 0,2

2016

6

ئیماراتى عه‌ره‌بى

% 4,2

2016

7

سعودیه‌

% 5,6

2016

8

سودان

% 19,5

2014

9

نێجیریا

% 13,5

2016

10

روسيا

% 5,9

2016

11

ئه‌مریكا

%4,9

2016

12

نه‌رویج 

% 5

2016


 





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad