English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی درایه پزیشکێکی ژاپۆنی
2016-10-03 [05:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئاکادیمیای نۆبڵ، یەکەمین خەڵاتی ئەمساڵی خۆی دایه "یوشینۆری ئۆسومی"ی ژاپۆنی. ئۆسومی له بەشی پزیشکی یان فیزیۆلۆژی، ئەم خەڵاتەی وەرگرت.

 

ئاکادیمیای نۆبڵ، هۆکاری هەڵبژارنی ئۆسومیی، دۆزینەوەکانی ئەو له بواری "ئۆتۆفاژی" راگەیاندووه. ئۆتۆفاژی، میکانیزمی لەناوچوون و دووباره دروست کردنەوەی بەشەکانی خانەیه به شێوەی سروشتی.

 

دکتۆر ئۆسومی که تەمەنی ٧١ساڵه، توانیویەتی وێکچوونی نێوان ئۆتۆفاژیی خەمیرەی نان و خانەکانی مرۆڤ بدۆزێتەوه.

 

به گوتەی لێژنەی نۆبڵ، زانیان دەتوانن بەم دۆزینەوەیه، بەرچاوڕوونیەکی باشتریان سەبارەت به دیاردەی بازدانی جینی هەبێت.

 

له ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیه دەتوانرێت بۆ چارەسەر کردنی هەندێک نەخۆشیی وەک پارکینسۆن(لەرزۆکی)، شەکره و شێرپەنجه بەکار بێت.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 12010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad