English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کارێگەری دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ھەرێمی کوردستان
2016-10-04 [01:41 AM]

نووسینی: م. رێبین سه‌مه‌د


    ئابووری ھەرێمی کوردستان لە دوای سالی ٢٠٠٣ ەوە تەنھا داھات بۆ بووجەی ساڵانە کە حکومەتی ھەریم  پشت بەست بوو بەو بەشە پارەی نەوت لە بەغداوە دەھات , کە حکومەتی عیراقی فیدرال بە رێژەی نزیکەی ١٢% لە پارەی فرۆشتنی نەوت لە دوای دەرکردنی پارەی سەروەری و قەرزی نیو دەولەتی ئەو پارەی بۆ حکومەتی ھەریم دەنارد , ئەم داھاتەش ساڵانە کەم و زیادی پەیوەست بوو بە نرخی نەوتەوە , ئەمەش ھۆکاریک بوو واێ لە حکومەتی ھەریم کرد کە تەنھا سەرجاوە پشتی پێ ببستی بۆ پلان و دارژتنی سیاسەت و ستراتیژی ئابووری ھەریم ئەو پارەیە بوو کە لە بەغداوە دەھات , کاتێکیش لە مانگی شوباتی  سالی ٢٠١٤ کیشە سەری ھەڵدا لە نێوان حکومەتی عیراقی و حکومەتی ھەریم بەھۆی گریبەستی دەرھێنان و بەرھەم ھێنانی نەوت و غاز و ھەناردەکردنی بۆ بازارەکانی جیھان لەڵایان حکومەتی ھەریمی کوردستانەوە , ھەروەھا یەکیکی تر لە ھۆکاری کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەریمی کوردستان و حکومەتی عیراقی داھاتی ناوەخۆ و ھێزی پێشمەرگە بوو , ئەم کیشانەش بووە ھۆی بریاری برێنی بەشە پارەی حکومەتی ھەریم لەلایەن حکومەتی عیراقەوە , ئەو بریارەی حکومەتی عیراق بە برینی بەشە پارەی ھەریمی کوردستان لە داھاتی نەوت باری ئابووری حکومەتی ھەریمی کوردستانی یەکجار قورس کرد , ھەروەھا شەری داعشیش لەگەل ھەریمی کوردستان ھەندی تر باری دارایی و ئابووری ھەریی قورستر کرد , ئەمە سەرباری ئەو رێژەیە زۆرە لە ئاوارە کە بە نزیکەی (٢) ملیون ئاوارە ھەژمار دەکری لە ھەریمی کوردستان , بەلام ھەلەی گەورەی حکومەتی ھەریمی کوردستان لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠٠٣ – ٢٠١٤)  ئەوە بوو نەێتوانی ھەێکەلیکی ئابووری پتەو راوەستاو و جیگیر دروست بکات .
یەکەم / کارێگەری خراپەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ھەریمی کوردستان :
ھەریمی کوردستانیش بەدەرنەبوو لە زیانەکانی دابەزینی نرخی نەوت , کە کارێگەریەکانی بە زەقی دەرکەوت , ھەریمی کوردستان وەکو زۆربەی ووڵاتانی بەرھەم ھێنەری نەوت لە پڕکردنەوەی داھات و بوجەی ساڵانە پشت بە ھەناردەو فرۆشتنی نەوت دەبەستی , ھەر کە حکومەتی ھەریمی کوردستان دەستی کرد بە بەرھەم ھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی نەوت لەدوای سالی ٢٠٠٩ , ئەوا ھەموو خەون و بنیاتنانی ووڵات و بەریوەبردن و ستراتیژیەتی ئابووری بریتی بوو لە بەبازارکردنی نەوت , لەھەمان کاتدا لە کۆکردنەوەی داھات و بوجەی ساڵانە پشتی لە کەرتی کشتوکالی و پیشەسازی کرد وگرینگیکی ئەوتۆی پی نەدا , وە برینی بەشە پارەی ھەریمی کوردستان لەلایان بەغداوە و شەری داعشیش باری ئابووری ھەریمی کوردستانی قورس کرد , بەڵام دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان ھەندەی تر باری ئابووری کوردستانی قورس تر کرد لەسەر حکومەتی ھەریمی کوردستان , بەشێوەیەک حکومەتی ھەریم بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت بەسێ مانگ جاریک ئینجا ئەگەر بتوانی مووجەی فەرمانبەرانی بۆ دابین بکریت , بیگومان ئەمەش نیشانەی ھەیکەلیکی ئابووری لەرزۆکە, لە ئێستادا بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا ئابووری ھەریمی کوردستانی تووشی دارمان و دارووخان و داتەپین کردووە , جونکە ھەریمی کوردستان ساڵانە لە پرکردنەوەی بووجە بە ریژەی زیاتر ٩٨% پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستی , وە دابەزینی نرخی نەوت لەبازارەکانی جیھان ھەریمی کوردستانی تووشی زیانیکی گەلیک گەورە کردۆتەوە , گرینگترین دەرکەوتەکان و کاریگەریە خراپەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ھەریمی کوردستان بە پووختی و زەقی بریتین لە : 
پاشەکشەی گەشەی ئابووری  .
کارێگەری ھەیە لەسەر ئاسایشی ھەریمی کوردستان .
سەرھەڵدان و دروست بوونی بیکاری لە ھەریمی کوردستان .
زیاد بوونی ریژەی ھەژاری .
سەرھەڵدانی کۆچ کردن لە ھەریمی کوردستان بۆ دەرەوە .
راوەستانی جموجۆلی گەشت وگوزاری و چالاکی بازرگانی  .
نزم بوونەوەی داھاتی تاک لە ھەریمی کوردستان .
شکست ھینانی پرۆژە خزمەت گوزارییە کۆمەلایەتی و پەروەردەییەکان و تەندروسیەکان .
نەمانی پارە و مامەمەلەی گەورە لە بازارەکان .
کارێگەری دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ھەریمی کوردستان زیانەکانی زۆر زیاتر لە ووڵاتیکی تری بەرھەم وھێنەر و فرۆشی نەوتی , جونکە ھەریمی کوردستان ووڵاتیکی سەربەخۆ نیە و ئازادنیە لە مامەلە نیو دەولەتییەکان, بۆیە بۆمان روون دەبێتەوە پیویستە لەسەر حکومەتی ھەریمی کوردستان بە دوای چارەسەر و رووبەرووبونەوەی خیرای کاریگەرییە خراپەکانی دابەزینی نرخی نەوت بیتەوە , وەکو چارەسەریکی ئیستا کە تارادەیەک کاریگەری دەبیت لەم رووبەرووبونەوەیەدا .
ھەڵوەشاندەوەی خانەنشینی گشت پلەو پۆستەکان , کە بەھۆی ھەلبژاردنەوە بە دەست ھاتوون .
پیداچوونەوە بە سیستەمی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت , بەشیوەیەک رێکبخریتەوە کە چوارسال بەرامبەر یەک جار لە پلە بەرزکردنەوە بیت .
بەرانگارابوونەوەی گەندەلی لە ھەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە کەرتی ( نەوت وکارەبا و خالە گومرگەییەکان) .
کەم کردنەوەی خەرجیە گشتیەکان , مووچەی پلەی ھەلبژاردن .
لە رێگایی دبلۆماسیەوە کە کەسایەتیەکانی نیو ھیزە سیاسیەەکانی ھەریمی کوردستان ھەیانە داوای ھاوکاری لە ووڵاتان بکەن .
ھانی دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی کوردستان بدری بۆ خستنە گەری پارەکانیان .
پیداچوونەوە بە ھەێکەلی حکومەت بۆ  ریکخستنەوەی .
نەھێشتنی خەرجیە ناپیویستیەکان .
رێکخستەنەوەی کارگیری کەرتی نەوت وغاز و کارەبایی کوردستان , بەشیوەیەک واتە بە نیشتیمانی بکرین .
ھەڵوەشاندنەوەی مووجەی خانەنشینی نایاسایی و برینی مووجەی بندیوار .
بەڵام بۆ ھەمە جۆر کردنی داھاتی ھەریمی کوردستان دەتوانێن جارەسەری دریژخایەن بخەینە روو لەمانە :
جاک کردنەوەی بواری کشتوکالی ھەریمی کوردستان .
بەرەوو پێشبرنی کەرتە گەشت وگوزاری کوردستان .
دامەزراندن و دروستکردنی جۆراو جۆر لە پیشەسازی .
ریکخستنەوەی سیستەمی باح .
بەھێزکردنی سیستەمی چاودیرێ و لێپرسینەوە و پاداشت .





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad