English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بۆچی هه‌وره‌ بروسكه‌ زیان به‌ فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی ناگه‌یه‌نێت؟
2016-10-08 [05:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی ئایسله‌ندا، وێنه‌ی دیمه‌نی یه‌كێك له‌ فرۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری تۆمار كرد كه‌ هه‌وره‌بروسكه‌ لێی ده‌دات، به‌ڵام چۆن سه‌رنشینه‌كانی فرۆكه‌كه‌ له‌م بروسكه‌یه‌ رزگاریان ده‌بێت؟

هالدۆر گۆندمۆندسۆن سه‌یری كرد، بریسكه‌ی هه‌ور له‌ نزیك باره‌گای كاره‌كه‌ی له‌ باكوری رۆژئاوای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كیفلافیك له‌ ئایسله‌ندا نزیك بۆته‌وه‌، یه‌كسه‌ر كامیرای مۆبایله‌كه‌ی كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دیمه‌نی یه‌كێك له‌و هه‌وره‌ بروسكانه‌ بگرێت، له‌ناكاو فرۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ هه‌ڵسا و هه‌وره‌ بروسكه‌یه‌ك لێی دا.

دیمه‌نێكی سه‌یر بوو، به‌ڵام فرۆكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بوونی بارانێك به‌خوڕ له‌ فڕین و به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو، گۆندمۆندسۆن وتی، بۆ من دیمه‌نێكی ناوازه‌ بوو، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ترسناك بوو.

ئه‌و فرۆكه‌ كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیا "w&w"ی ئایسله‌ندی بوو، گه‌شته‌كه‌ی له‌ پایته‌ختی ئایسه‌له‌نداوه‌ به‌ره‌و پاریس به‌سه‌لامه‌تی به‌جێ هێنا، هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشت.

وته‌بێژی فه‌رمی كۆمپانیای "w&w" وتی، زۆر باوه‌ فرۆكه‌كان به‌ر هه‌وره‌ بروسكه‌ بكه‌ون، به‌ڵام چۆن ئه‌و فرۆكه‌ له‌ زه‌برێكی كاره‌بایی كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ نیو تۆن له‌ تی ئێن تی رزگاری بوو.

به‌پێی قسه‌ی كریس هامۆند كه‌ فرۆكه‌وانێكی خانه‌نشینه‌ و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی فرۆكه‌وانی به‌ریتانیایه‌، ده‌ڵێت، په‌یكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌ و چوارده‌وری سه‌رنشینه‌كان و ژووری سوتێنه‌ره‌كانی ناو‌خۆكه‌ی، به‌شێوازێكی تایبه‌ت دیزاین كراو و گه‌یه‌نه‌ری كاره‌بایی هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا له‌رووی كاره‌باوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌ سه‌نته‌ری ژوری فرۆكه‌وانه‌كان و كورسی سه‌رنشینه‌كان و كه‌ره‌سته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی ناو فرۆكه‌كه‌ دابڕێنراوه‌.

هامۆند وتیشی، دیوارێكی تۆڕی كانزایی هه‌یه‌ ناوه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی پێ داپۆشراوه‌، ئه‌ویش تانوپۆیه‌كی كانزایی باریكه‌ و هه‌موو دیواره‌كه‌ داده‌پۆشێت، ئه‌مه‌ رێگه‌ له‌ گه‌یشتنی وزه‌ی كاره‌با ده‌گرێت.

نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان و گه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناو تانكی سوته‌مه‌نی به‌به‌رگێك داپۆشراوه‌ رێگه‌ له‌ گه‌یشتنی هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی ته‌قینه‌وه‌ی كاره‌بایی ده‌ره‌كی ده‌گرێت.

به‌ر له‌ فڕینی فرۆكه‌ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ به‌وردی ده‌پشكنرێت، هامۆند باسی له‌ وێنه‌كه‌ی گۆدمۆندسۆن كرد، وتی لێره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ سه‌رجه‌م ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی فرۆكه‌كه‌ به‌باشی به‌پێی پێویستی خۆی كار ده‌كه‌ن.

له‌وێنه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بروسكه‌كه‌ ده‌چێته‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ و له‌ دواوه‌ و هه‌روه‌ها له‌به‌شێك له‌ باڵه‌كانی ده‌رده‌چێت.

بۆیه‌ سه‌رنشینی ناو فرۆكه‌ پاسه‌وانی هه‌یه‌، به‌ته‌واوی هه‌روه‌ك قه‌فه‌زی فارادای كه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ قه‌فه‌زێك له‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی گه‌یه‌نه‌ری كاره‌با دروست كراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و قه‌فه‌زه‌دایه‌ له‌ زه‌بری كاره‌بایی پارێزراون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رنشینی فرۆكه‌ هه‌ست به‌ زه‌بری كاره‌بایی بروسكه‌كان ده‌كه‌ن، بۆنمونه‌، له‌مانگی نیسان له‌ رۆژئاوای له‌نده‌ن سه‌رنشینانی فرۆكه‌ی دوو گه‌شت باسیان له‌ زه‌بری هه‌وره‌ بروسكه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ فرۆكه‌كه‌یانی داوه‌، گوێیان له‌ ژاوه‌ژاوێكی روون له‌ ناو فرۆكه‌كه‌ بووه‌.

هامۆند باس له‌ رووداوێك ده‌كات له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌یانویست له‌ ولایه‌تی فرانسیسكۆ بنیشنه‌وه‌، له‌ناكاو بروسكه‌یه‌ك له‌ فرۆكه‌كه‌ی داوه‌.

وتیشی، سه‌رجه‌م مۆنیته‌ره‌كان وه‌ستان و سپی بوون، به‌ڵام چاك بوو فرۆكه‌كان ئامێری پێوه‌ری دیكه‌یان هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ كۆمپیوته‌ره‌كان به‌ ئیش كه‌وتنه‌وه‌، فرۆكه‌كه‌ به‌سه‌لامه‌تی نیشته‌وه‌.

 

BBC





ئەم هەواڵە 12214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad