English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای سامسۆنگ نۆت7 له بازاڕ کۆدەکاتەوه
2016-10-10 [05:43 AM]

ZNA- هەولێر


 

کۆمپانیای کۆریایی سامسۆنگ ئەلکترۆنیک، به شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی مۆبایلی گەلەکسی نۆت٧ رادەگرێت. ئەم راگرتنه بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باتری و سەرقاڵیی به کێشەی تەکنیکی ئەم مۆبایلەیه که بووه هۆی ئەوەی ٢ملیۆن و ٥٠٠هەزار مۆبایلی نۆت٧ بۆ گۆڕینی باتری له بازاڕەکان بکێشێتەوه.

 

دوای کۆمەڵه راپۆرتێکی زۆر لەسەر گەرم‌داهاتنی ئەم مۆبایله و مەترسیی ئاگرگرتنی له میدیا و تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان، کۆمپانیای سامسۆنگ، مانگی رابردوو داوای له کڕیارانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکه، مۆبایلەکانیان بگەڕێننەوه. سەرەڕای گۆڕینی هەندێک پارچه، هەندێک مۆبایل دوای گۆڕینی پارچەکان، هەمان کێشەیان لێ‌پەیدا بوو.

 

هەفتەی رابردوو ئاگرگرتنی مۆبایلێکی گەلەکسی نۆت٧ی چارەسەکراو لەناو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی "ساوث وێست"ی ئەمەریکا، بووه هۆی ئەوەی کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا که بریکاری مۆبایلەکانی گەلەکسییه، فرۆشتنی ئەم مۆدێله رابگرێت.

 

راگرتنی بەرهەم‌هێنانی ئەم مۆبایله لەلایەن سامسۆنگەوه، بووه هۆی دابەزینی 1.5٪ی بەهای کۆمپانیا و 3٪ نرخی پشکەکانی.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 45433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad