English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌ژێر رووكه‌شی مانگێكی موشته‌ری ده‌ریا هه‌یه‌
2016-10-11 [06:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌ریا له‌ ژێر خاکی مانگی سێهه‌مه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری ناسراو به‌ "که‌یوان - Saturn " هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و مانگه‌ش هه‌بێت.

له‌ ڕێگای داتاکانی كه‌شتی ئاسمانی "سه‌ته‌لا‌یتی" کاسینی Cassini که‌ له‌لایان ناسا NASA و ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌وروپا "European Space Agency " به‌ڕیوه‌ده‌برێت، زانیاریان به‌ده‌ستهێناوه‌،‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ دۆنی جانز، توێژه‌ر له‌ناوه‌ندی چاودێری شاهانه‌ی به‌لجیکا، ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ژێر خاکی هه‌ردوو مانگی مووشته‌ری، تیتان Titan و ئینسێلادوس Enceladus ده‌ریا هه‌بێت.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ده‌ریای ژێر خاکی مانگی دێۆن Dione’s ocean ده‌یان کیلۆمه‌تر قووڵ بێت و ناوکێکی پته‌و داپۆشێت.

به‌پێچه‌وانه‌ی مانگی ئینسیلادۆس Enceladus که‌ ئاوی گه‌رمی هه‌یه‌وه‌ له‌ جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌کی باشووریه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، دێۆن له‌ئێستادا ئارامه‌، به‌ڵام زاناکان ده‌ڵین پێده‌چیت له‌ڕابردوودا چالاک بووبێت.

ده‌شڵێن له‌سه‌ر مانگی ئینسیلادۆس ده‌ریای ژێر خاکه‌که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ نیزکتره‌ به‌تایبه‌تی له‌ جه‌مسه‌ری باشووری که‌ به‌سته‌ڵه‌که‌ و ئه‌ستوریه‌که‌ی ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێکه‌، بوونی ئاویش وئاوێته‌بونی له‌گه‌ڵ خاک ئه‌گه‌ری دروستبوونی ژینگه‌ی مایکرۆبی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ئه‌م زانیاریانه‌ له‌ڕێگای پیوانه‌ی ‌شه‌پۆلی له‌رینه‌وه‌ تۆمارکردوه‌.

 

VOA





ئەم هەواڵە 28135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad