English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئۆباما: تاکو ساڵی2030 مرۆڤ دەنێرینه سەر مەریخ
2016-10-11 [08:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

"باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا راگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازه تاکو ساڵی2030 یەکەم کەس بنێریته سەر مەریخ.

 

ئۆباما دەڵێت، چوونی مرۆڤ بۆ سەر مەریخ، هەنگاوی گەورەی مرۆڤایەتی بۆ قۆناغی داهاتووی مێژووه و هیوای خواست، رۆژێک دابێت مرۆڤ بتوانێت لەسەر مەریخ بژیت.

 

بڕیاره بۆ ئەم پرۆژەیه، حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تایبەت، بۆ دروست کردنی بۆشاییگەر و ئامێری پێویست که بتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر و لەنێوان مەودای دوور و درێژ مرۆڤ بگوازێتەوه، هاوکاری بکات. بەپێی بەیاننامەی کۆشکی سپی، دوو کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئامێری بۆشایی و ئاسمانیی "بوویینگ" و "لاکهید مارتین" لەم پرۆژەیه بەشدارن.

 

هەسارەی مەریخ ٢٢٥ملیۆن کیلۆمەتر له زەوی دووره و گەیاندنی مرۆڤ بۆ ئەم هەسارەیه، ئامێری زۆر پێشکەوتووه و بودجەیەکی زۆری دەوێت.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 23080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad