English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سامسۆنگ هۆشداری دەداتە به‌كارهێنه‌رانی گالاكسی
2016-10-12 [10:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سامسۆنگ داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانی گالاكسی نۆت٧ ده‌كات مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و به‌كارینه‌هێنن.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دواین راپۆرت له‌سه‌ر گڕگرتنی گالاكسی نۆت٧ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌كانی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی كۆریای باشوور له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی سامسۆنگ، بانگه‌وازی له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایله‌ كرد، مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سامسۆنگدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووە "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌باره‌ی كێشه‌كه‌وه‌، سامسۆنگ فرۆشی گالاكسی نۆت٧ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا راگرتووه‌ و داوای له‌ به‌كارهێنه‌رانی كردووه‌، مۆبایله‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و به‌كارینه‌هێنن".

له‌ڕوونهكردنه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ به‌كارهێنه‌ران كراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ رێگا یاساییه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن و مۆبایله‌كانیان به‌كارنه‌هێنن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌و دراوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ سه‌لامه‌تیی به‌كارهێنه‌رانه‌ و داوایان له‌ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانیان كردووه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، تا كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان فرۆشی گالاكسی نۆت ٧رابگرن.

پێشتر هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی AT&T و T-Mobileی ئه‌مریكی و Vodafone و EE كه‌ ناوه‌نده‌كه‌یان له‌ بەریتانیایه‌، فرۆش و گۆڕینی گالاكسی نۆت ٧ یان به‌هۆی كێشه‌ی گڕگرتنه‌وه‌ راگرتبوو.
سامسۆنگ له‌ مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه‌ ملیۆنەها ئامێری به‌هۆی كێشه‌ی گه‌رمبوونه‌وه‌ کشاندەوە بۆ گۆڕین، به‌ڵام دوای راپۆرت و گله‌ییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیی گڕگرتنی ئامێره‌كان، دوێنێ بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنانی گالاكسی نۆت٧ هه‌ڵپه‌سێرێت.
هـ.ڕ





ئەم هەواڵە 26689جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad