English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بۆچی ڕێگە بە بەڕێز دکتۆر یوسف نەدرا بێتە ھەولێر
2016-10-12 [11:37 AM]

نووسينى: ئومێد خۆشناو


ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر ئەو ڕۆژە تێدەپەڕێت کە،لە بازگەی شێراوە ڕێگە نەدرا بە ڕێز دکتۆر یوسف محمەد بێتەوە ھەولێری پایتەخت.
ئەو ڕوداوە کارێک یان کردارێکی عەفەوی نەبوو،بەڵکوو بەرەنجام وپەرچە کرداری چەند کارێک وڕێگری لەپلان وپیلانی حزبی گۆڕان بوو،کە پێشتروبە چەند قۆناغێک ھەنگاویان بۆی ناوداڕشتبوو.
قۆناغی یەکەم لەباربردنی یەکڕیزی نیشتمانی وتێکدانی تەوافقی لایەنە کان وجێھێشتنی مەبدەئی سازان وچوون بەرەو زۆرینەو کەمینە!.
قۆناغی دووەم ھەنگاونان بۆ ئەوەی دامەزراوە شەرعیەکانی وڵات،پڕ بکەن لەفەوزاوئاشووب وپاشاگەردانی وکردنی بە بەردەرکی سەرای سلێمانی ،ئەنجام بوو بە ھۆی پەکخستنی!.
قۆناغی سێیەم پشتکردن لەسنگەرەکانی پێشمەرگە ودروستکردنی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لەپشت سەنگەرەکانی پێشمەرگە وھێزە ئارامی پارێزەکان.
قۆناغی چوارەم بەکارھێنانی جەماوەرو ھەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی وسوتاندنی بارەگاکان وشەھیدوبریندارکردنی کادیرانی پارتی لە دەڤەرێک کە،بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەیەکیشی بەدەست نییە.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایە گۆڕان لەوکارە کرێتە بەتەنیا بوو؟
وەڵام نەخێر پلان داڕێژەران وبەشێک لە سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان،لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنسارالاسلام وگروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراھیم ئەحمەد وھاوکاری ئەم لاوئەولا.
حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەراوردێک لەنێوان ڕێگەدان ونەدانی دکتۆر یوسف بۆھەولێربکەن.
خۆ ئەگەر ڕێگە بدرابا بێشک پشێوی وفەوزای ھەمەجیانەی ئەو تاقمە تەواوی کوردستانی دەگرتەوەوئاشتی کۆمەڵایەتی وژیانی ئاسایی خەڵک وئارامی شارەکان وقایمی سەنگەرەکان ھەر ھەمووی دەکەوتنە ژێرمەترسی جدی وخەتەر،بەڵام بەڕێگەنەدانی ھەموو ئەوانە پێچەوانەوە بوونەوەوئێستا خەڵکی کوردستان باشترین شاھیدی ئەو ڕاستیەن.
بۆیە لەوساڵیادە دەڵێین ڕاستە لەناچاری ئەو کارەمان کرد،وەلێ نەک لێی پەشیمان نین بەڵکو زۆریش ئاسودەین ڕۆژان وساڵانی لەپێشمانن ڕاستیەکان باشتر دەردەخەن ومێژووی ئایندەی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانەوگەورەی نیشتیمانی بووە.





ئەم هەواڵە 7975جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad