English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەداتەوە
2016-10-13 [12:27 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر ئەو قسانەی کردوویەتی ڕاستن، با بەڵگەکان بخاتە ڕوو.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاند: “کەس بۆی نییە لە ڕێگای قسەوە ئارامیی شاری ھەولێر بخاتە ژێر پرسیارەوە، لە کاتێکدا پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕای گەیاندووە، لە ھەولێر ھەڕەشەی لێکراوە، ھەر ئەو پەرلەمانتارە، ٧ ڕۆژ پێش ئێستا ھاتووەتە شاری ھەولێر، لە پەرلەمان ئیفادی وەرگرتووە، ئەگەر ھەڕەشەی لەسەر بووە، چۆن ھاتووە؟ چۆن ئیفادی وەرگرت؟”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "شاری ھەولێر جگە لەوەی ئارامە، ناکرێت کەس سیناریۆ دروست بکات و ئارامی بخاتە ژێر پرسیارەوە، ئەوەی کراوە، موزایەدەی سیاسییە و کەسانێک دەیانەوێت وا لە خەڵک بگەیەنن کە ژیان لە ھەولێر لە مەترسی دایە". دووپاتیشی کردەوە کە ھەولێر پارێزراوە و دەڵێت: “کام پەرلەمانتار یان چالاکوان دەڵێت ژیانم لە مەترسی دایە، با سکاڵا تۆمار بکات و بەڵگە بخاتە ڕوو، ئێمە ئەو کاتە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر”.





ئەم هەواڵە 9259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad