English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بۆ ئەوەى تەکنۆلۆژیامان لێ نەبێتە کێشە!
2016-10-16 [12:38 PM]

نووسینی: شهلا عبدالعزیز


لەگەڵ شۆڕشی تەکنۆلۆژیای زا نیاری  وبایۆتەکنۆلۆژی ودیاردەی بەجیھانی بوون ((Globlizatioan))و بازار، نەک تەنھا کاریگەری لەسەرمیزاج وھەستی مرۆڤ گەیاندوەتە ئەوپەڕی، بەڵکو بووەبە بڕیاردەرێکی دیکتاتۆرانە ودەبێت ڕۆژانە مرۆڤەکان فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن، لە کوردستانیش بەھاتنی تەکنۆلۆژیا بۆ ھەرێمی کوردستان لەدوای روخاندنی بەعس  و کرانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بەشێوەی خێرا ونەبوونی ئاستی رۆشنبیریی پێویست لەلای تاکەکان و کۆی کۆمەڵگا بەشیُوەیەکی گشتی،  کاردانەوەی نێگەتیڤ و تەنانەت کێشە وگرفت ونەھامەتی بەدوای خویدا ھێنا، ئەمەش سەرجەم چین و توێژەکانی تاڕادەیەک گرتەوە، بەڵام بەتایبەت چینی گەنجان  زۆرتر کاریگەر بوون پێی، ئەمەش لەبەر ئەوەی  کەڵکی خراپ لەتەکنۆلۆژیا وەرگیرا لەبری ئەوەی ببێتە ھۆی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بابەتە کۆمەڵایەتیە دواکەوتووەکانی کۆمەڵگە لەڕێگەی تەکنۆلۆژیاوە خۆی نمایش کرد، تەکنەلۆژیا بووبە ئامرازێک بۆنانەوەی کێشەی نوێ سەرەڕای تەشەنەپێکردنی کێشەکۆنەکان وزەقکردنەوەیان، ئەمانەش بەتایبەتی کاتێک زۆر زەقبوونەوە و تەقینەوە کە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەشەنەیان کرد و بڵاوبوونەوە  بەشیًوەیەکی فراوان، لەنمونەی فەیسبوک و تۆڕەکانی تر،  بەتایبەتی فەیسلوک کە خراپ بەکارھێنانی گەیشتە ئاستێک بە سەرای مەرگ ناودەبرێت بۆ گەنجان و بەتایبەتی ئافرەتان و ڕەگەزی مێینەی گەنج، جا لەبەر ئەوەی دنیای تەکنەلۆژیای زانیاری و تۆڕەکان دنیایەمی تەواو ئازاد و بێ سانسۆرە  و بەئاسانی ئەو کەسانە نادۆزرێنەوە کە کەڵکی خراپی لێوەردەگرن و ھەروەھا لەبەر ھەبوونی تایبەتمەندی پیاوسالاربوونی کۆمەڵگەی کوردستان و بەکاڵا تەماشاکردنی ئافرەت، ئیدی ئەم ھۆکارانە بوونە مایەی دەردەسەری زیاتر بۆ خودی ئافرەتان و زۆرترین باج دەدەن، بەتایبەت لەو ماڵبات و خێزانانەی کە ھێشتا تەقالیدەکۆنەکان برەویان ھەیە، ئەگەر تەماشایەکی ئامارەکانی توندوتیژی ئافرەتان بکەین ڕوون دەبێتەوە تەکنۆلۆژیا و تۆڕەکۆمەڵاًیەتیەکان یەکێکن لە ھۆکارەکان، ئەمەش بەداخەوە ڕوو لە ھەڵکشانە و یاساکانی ئەم بوارەش وەک پێویست نین و ناتوانن وەک پێویست تاوانباران بەسزای پێویست بگەیەنن.
لەلایەکی ترەوە تەکنۆلۆژیا بووە بە میکانیزمی سیخوری بەسەر خەڵکەوە، یەکێک لە وەزیفەکانی دەوڵًەتەکان لەسەرەتایی دامەزراندنیانەوە تاکو ڕۆژگاریی ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنی تاک بوە بۆئەوەی ویستی خۆیان لە ناو کۆمەڵگەدا بچەسپێنن و سیاستەکانی خۆیان پێشبخەن، بەدرێژایی مێژوویش ئامڕازو شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی مرۆڤەکان گۆڕانی بەسەردا ھاتووە ، کە ئێستا سود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیا کاری بۆ دەوڵەتەکان ئاسان کردووە، جاران وڵاتان بۆ دەستخستنی زانیاری لەبوارە جۆراو جۆرەکاندا بودجەی گەورەیان تەرخان دەکرد و زۆر جاریش ئاشکرابوونی سیخوڕەکانی نێوان وڵاتان کێشەو گرفتی گەورەی دەخولقاند، ئێستاش سەرەڕای ئەوەی وڵاتان بودجەی زەبەلاح بۆ کاری سیخوڕی تەکنۆلۆژی تەرخان دەکەن بەڵام بە ھاتنی تەکنۆلۆژیای نوێ بەتایبەت موبایلی زیرەک (smartphone )و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاری دەزگا ھەواڵگریەکان گەلێک ئاسان بووە،مرۆڤ خۆی بەکڕینی مۆبایلێک کە ھەندێک جار نرخەکەی نزیکی ھەزار دۆلاردەبێتەوە، وادەکات دەزگاکانی ھەواڵگرییەکان ھەمیشە لەگەڵی بن، گوێگرتن و وێنە گرتن لەو شوێنەیی تویی لێیت، دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوە.....بە پێی ئەو زانیاریانەی کەھەن دەرکەوتووە سەرجەم ئامێرە تاکە کەسیە زیرەکەکان لەشێوەی ( ھێڵی ئینتەرنێت ، ئیمەیڵ ، تۆرەکۆمەڵایەتییەکان ) واتە بەگشتی دنیای مەجازی پەیوەندی ئەلکترۆنی لەلایەن دەزگاکانی ھەواڵگرییەوە کۆنترۆڵدەکرێت، ئەمەش تێچویەکی وەھای بۆ ئەوان نیە، چونکە ھەرمرۆڤێک بەجۆرێک بەکارھێنەری یەک لەو ئامێرانەو تۆڕانەیە، ئەمەش واتە لەژێر چاودێری وردی دەزگاکانی ھەواڵگرییەو سەرجەم چالاکییەکانی ئەو بەکارھێنەرە لای ئەو ناوەندە ھەواڵگریەو بێ ئەوەی خۆی بزانێت ئارشیف دەکرێت، زانیاری زۆریش ھەیە کەدەڵێت کۆمپانیا زەبەلاحەکانی پەیوەندیکردن و تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان خۆیان دروستکراوی دەزگا ھەواڵگریەکانی دەوڵەتە زلھێزەکانبن و زانیاری بەکارھێنەرەکان لەبەردەستی ئەو دەزگایانەبن، ئەمەش وادەخوازێت ھۆشیاریەکی باش لای تاکی بەکارھێنەر ھەبێت لەم بارەیەوە، بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردستانی ئێمە کە سەرەڕای نەبوونی کۆنترۆڵی بەھێزی تەکۆنۆلۆژیا و تۆڕەکان، وڵاتانی نەیاری کوردستانیش ھەمیشە بۆسەدان بۆ خستنە داوی تاکەکانەوە و گیرۆدەکردنیان وبەکارھێنانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئاسانیش دەتوانن ببنە ھۆکاری لەخشتەبردنی بەکارھێنەر و کاریگەری دروستکردن لەسەری، ئیدی گرنگە لەم ڕووەشەوە بەئاگاییەوە سود لە تۆڕەکان وەربگرین بۆ ئەوەی وەک لایەنەکۆمەڵایەتیەکە تەکنۆلۆژیا نەبنە ھۆی نەھامەتی تاکی کوردستان، ھەرچۆن لەبواری کۆمەڵایەتی و ئافرەتان تەکنۆلۆژیا کێشەکانی زیادکرد بالەبواری سیاسی و ئەمنی قەومی وئاسایشی نیشتمانی نەبێتە کێشە وگرفت بۆ تاکەکان و لەناکێکی سودمەند و نیشتمان پەروەرەوە نەیانکات بە سیخوڕ و داردەستی نەیارانی نیشتمان و کۆمەڵگەی کوردستان، چونکە تەکنۆلۆژیا سنور نازانێت و دەبێت خۆمان سنور بۆ زیانەکانی دابنێین.





ئەم هەواڵە 9616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad