English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیا گیانی پێشمەرگە نه‌یخه‌ مەترسی یەوە
2016-10-16 [12:50 PM]

نووسینی: سۆران خاکی


لەم ڕۆژانە دا..
میدیا ھەڵەو بڤەی سەربازی زۆر گەورە ئەنجام دەدات.
زۆر لەم ھەڵانە وەکو یاری تۆپی پێ پێویستی بەکارتی سوورە
جوان جوان لەسەر نەخشە دەرگاکانی ھێرش کردن بۆسەر دووژمن دیاری کراوە.!!!
بەداخەوە...لە پێناوی ئەوەی کە کام میدیا باشترین وێنەونەخشەو ڤیدیۆو ،باشترین ونوێترین وجۆری چەکەکان چین؟؟لەشاشەکان نمایش بکرێ..ھەتاکوو چاوی بینەری لەسەربێ،بڵێن بەخوا میدیایەکی پێشکەوتووە..
یاخوود دەکەونە پێشبڕکێ...کەکام تەلەفزیۆن..کاتژمێری سفڕ ڕابگەیەنێ..
گیانی ھەزاران پێشمەرگەو،ئەمنی قەومی دەخرێتە مەترسی یەوە..
بۆیە وا پێویست دەکات دەزگای (ڕاگەیاندنی جەنگی)دابمەزرێت،کەسانی شارەزای سەربازی لە بواری ڕاگەیاندن سەرپەرشتی بکەن،ھەموو زانیاری ووێنەو ڤیدیۆی ئۆپەڕاسیۆنەکان لەو دەزگایە وەربگیرێت..
چونکە میدیای کوردی ھێشتا زۆری ماوە بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوانە بکات..
پێویستە چەند خاڵێک تیشکی بخرێتە سەر:
۱-ھەوڵ بدرێت بە ھەموو شێوەیەک میدیای بینراو لە شوێنە ھەستیارەکان دوور بخرێنەوە.
۲-ھەوڵ بدرێت بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەک قەدەغە بکرێت لە لایەن پێشمەرگەوە..چونکە دەبێتە ھۆی سەرقاڵ کردنیان بەھۆی ڕەسم گرتن وتەسویڕ کردن.
۳-ھێڵی ئینتەرنێت لە شوێنە ھەستیارەکانی پێشەوەی جەنگ بپچڕێندرێت،چونکە زۆرجار لەکاتی ئۆپەڕاسیۆنەکان ڕاستەوخۆلەلایەن پێشمەرگەکان خۆیانەوە ڕەسم وڤیدیۆی ئۆپەڕاسیۆنەکە لەناو ساترەکان پۆست دەکرێ،ئەمەش دەبێتە یارمەتی دەری دوژمن،یاخوود تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەنزیکی سەنگەرەکان سانسۆڕ بکرێت.





ئەم هەواڵە 12712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad