English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ئه‌تۆمی روویدا، گۆی زه‌وی چی به‌سه‌ر دێت؟
2016-10-16 [06:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژیانی سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ كاره‌ساته‌كانی سروشتی و دیارده‌ جۆراوجۆره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجانی روودانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی چی ده‌بێت؟

با توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2014 به‌بیر بێنینه‌وه‌، باس له‌ شوێنه‌واری كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای مردنی سه‌دان هه‌زار نیشته‌جێی گۆی زه‌وی، پێنج مێگا تۆن كاربۆنی ره‌ش ده‌چێته‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی، كاری ئه‌و گازه‌ هه‌ڵمژینی گه‌رمایی رۆژه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ سه‌ر رووی زه‌وی.

ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كجار زۆر خراپه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی سارد ده‌كاته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رمی گۆڕانكاری گه‌وره‌ و مه‌ترسیداری به‌سه‌ردا دێت، پله‌ی گه‌رمی هه‌ساری زه‌وی داده‌به‌زێت و دوای شه‌ش ساڵ به‌رێژه‌ی 9% بارانبارین كه‌م ده‌بێته‌وه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌غل و دان و دانه‌وێڵه‌ ده‌بێت و به‌سته‌ڵه‌ك زیاد ده‌كات.

چینی ئۆزۆن له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵاندا به‌رێژه‌ی نزیكه‌ 20 بۆ 25 له‌ناو ده‌چێت، له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا بۆ 8% ته‌نك ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی سووتانه‌وه‌ی به‌ر رۆژ و شێرپه‌نجه‌ی پێست هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی به‌رز گه‌شه‌ی دانه‌وێڵه‌ روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌كات.

له‌ كۆتاییدا ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌تۆمی ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی یه‌كجار زۆری كه‌ره‌سته‌ی خۆراك له‌ جیهان و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ برسێتی په‌ره‌ ده‌سێنێـت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ حاڵه‌تی دروستبوونی شه‌ڕی ئه‌تۆمی هه‌رێمیش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌كات، بۆیه‌ ناتوانین مه‌ترسییه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین.

 

rt





ئەم هەواڵە 10561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad