English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
فەیسبووک تایبەتمەندییەکی گرنگ زیاد دەکات
2016-10-20 [09:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ پەخشی ڕاستەوخۆکەی زیاد کرد.

دوێنێ چوارشەممە 19/10/2016، کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی سوودبەخش و گرنگی بۆ ئەو پەیجانە زیاد کرد، کە لە لایەن کۆمپانیاکەوە پشتڕاست (Verify) کراون، بەڵام ئەو تایبەتمەندییە تەنیا بۆ پەیجەکانە و بە ھیچ ھەژمارێک بەردەست نییە.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆکەیە و لەمەوپاش ئەو کەسانەی پەیجی پشتڕاستکراو (Verified)ی فەیسبووکیان ھەیە، دەتوانن کاتی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ ھەوادارانیان دیاری بکەن، بۆ نموونە: ئەگەر دوای ھەفتەیەک ویستیان پەخشی ڕاستەوخۆ بکەنەوە، پێش ھەفتەیەک لە کاتی دەستپێکردنی پەخشەکە، دەتوانن کاتەکەی دیاری بکەن، بەمەش فەیسبووک بە شێوەیەکی خۆکاری، ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت، کە پەیجەکەیان لایک کردووە و پێیان دەڵێت، کە ھەفتەیەکی دیکە، ئەو پەیجە پەخشی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە.

کۆمپانیای فەیسبووک لەم ھەفتەیەدا، ئەمە دووەمین تایبەتمەندییە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆکەی زیاد دەکات، کە تایبەتمەندییەکەی دیکەش بریتیبوو لە: بەکارھێنەرانی پەخشی ڕاستەوخۆ، دەتوانن ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکەیان لەسەر تەلەفزیۆنی ئەپڵ و کرۆمکاست، پەخش بکەن.





ئەم هەواڵە 27604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad