English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
توێژینه‌وه‌یه‌ك نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكرا ده‌كات
2016-10-24 [07:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژماره‌یه‌ك له‌ زانایان رایانگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ ئه‌نجامی مه‌ته‌ڵی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بدۆزنه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ورێكی نامۆی شه‌ش پاڵوویان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی داپۆشیوه‌.

سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌كی ده‌ریایی سێگۆشه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان به‌رمۆدا و مه‌یامی و پۆرتۆریكۆ.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و نهێنیه‌ی له‌باره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆداوه‌ هه‌یه‌، ته‌نها "بۆمبی هه‌وایی"ه.‌ زانایان رایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌وره‌ شێوه‌ شه‌ش پاڵووه‌، خێراییه‌كه‌ی 206 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێك ده‌بڕێت، به‌هۆیه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن، بۆمبی هه‌وایی " air bombs".

ئه‌و راپۆرته‌ بۆ كه‌ناڵێكی زاستی ئه‌وه‌ی نیشان داوه‌ كه‌ بۆمبی "هه‌وایی" له‌شێوه‌یه‌ ده‌مانچه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و شێوه‌ شه‌ش پاڵووه‌ له‌سه‌ر ئوقیانوس ده‌رده‌كه‌وێـت كه‌ ئه‌وه‌ له‌ راستیدا بۆمبی هه‌واییه‌ و به‌هۆی دیارده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی نیمچه‌یی دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ورێك ده‌بارێت، له‌ ئوقیانوسه‌كه‌ ده‌دات و شه‌پۆڵی زه‌به‌لاح و مه‌ترسیدار ده‌روست ده‌كات.

ئه‌و راپۆرته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌و بۆمبه‌ هه‌واییانه‌ به‌خێرایی 170 میل له‌ كاتژمێرێك رێ ده‌كه‌ن، توانای هه‌یه‌ فرۆكه‌ و كه‌شتییه‌كان تێك بشكێنێت.

توێژه‌ران دوای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌ شێوه‌ی ئه‌م هه‌وره‌ له‌ سه‌ر ده‌ریای باكوری ئه‌وروپا كرد، گه‌یشتنه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌.

هه‌ندێك شاره‌زای رونگه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێن، ئه‌م شێوه‌ كه‌شه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

مشتومڕ له‌باره‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا به‌رده‌وامه‌ و تاكو ئێستا ئه‌نجامی كۆتایی به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌.

 





ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad