English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
شه‌ڕ له‌ پێناو ئاشتی و ئارامی
2016-10-30 [02:21 AM]

نووسینی: سازان وەھاب


ھیچ میلەتێک بە ئەندازەی کورد، رووبەڕووی شەڕی سەپێنراو نەبوەتەوە، ئەو شەڕانەی کە ئامانج لێی سڕینەوەی کورد بووە. بەڵام زۆر جار شەڕ جگە لە ماڵ وێرانیەکەی خاڵی گرنگە بۆ دابین کردنی ئاشتی و ئارامی، کە لەمەیاندا کورد ئێستا رووبەڕووی بووەتەوە و دەیەوێ لە بەشداری کردنی موسل جگە لە دەسکەوتەکانی لە دیاری کردنی جوگرافیای سنوری خۆی" شەڕێک لە پێناو ئاشتی و ئارامی دەکات.
ھەموو جیھان و ناوچەکە چاویان لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ و کۆتایی ھێزی چەکداری تیرۆریستی داعشە، ھەمو ئەم شەڕە وەک دابین کردنی ئارامی دەبینین، حکومەتی عێراق دەیەوێ ئارامی لەو ناوچانە دروست بێ کە پێش داعش ھێزی رووبەڕبوونەوەی ململانێی سیاسی و مەزھەبی بوون،(شیعە و سوننە). سوونەکان خوازریاری سەردەمێکی ترن بەبێ حکومی داعش و کۆتایھێنان بە ئاوارەیی و دروست بوونی ژینگەیەکی ئارام تابگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان.
بەشێک لە کوردستان بایەخ نادەنە شەڕی موسڵ و پەلاماری پێشمەرگە و بڕیاردەری سیاسی دەدەن کە بۆچی شەڕی موسڵ بکرێت؟ کورد سودی چی لێ دەبینێ؟ 
ئەوانەی خاوەن ئەم پرسیارانەن، واقیعی جوگرافیان رەچاو نەکردوە یان نایانەوێ و بە دیدی بەرژەوەندی حیزبی سەیری بابەتەکە دەکەن، جگە لەوەی موسڵ بەشێکی لەڕووی خاک و مێژوو و نەتەوە ھی کوردە و دەبێ شەڕی بۆ بکرێ، ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری کوردستان پێویستە بە سنورەکانەوە، کە موسڵ لە چەند خاڵێکەوە ھاوبەشی سێ پارێزگای کوردستانە. (موسڵ- کەرکوک) و (موسڵ- دھۆک) و (موسڵ- ھەولێر) کەواتە ئارامی موسڵ ئارامی کوردستانە، چۆن بوونی داعش و سەرھەڵدانەکەی لە موسڵەوە، بووە مەترسی لەسەر ھەرێمی کوردستان، مانەوەی ئەوان یا ھەر گروپێکی تیرۆریستی لەو شارە ھەمان مەترسین.
لەم بەشداری کردنەی ھێزی پێشمەرگە لە ئازادکردنی موسڵ، گورزێکە لە تیرۆریستەکان و بنکەکانیان کە بەردەوام مەترسین بۆ سەر ئارامی و ئاشتی و سەقامگیری کوردستان.





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad