English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
زانایان رێگه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه‌، سوود له‌ پیسبوونی هه‌وا وه‌رده‌گرن
2016-10-31 [06:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر



زانایان توانیان چۆنیه‌تی گۆڕینی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی بۆ وزه‌ بدۆزنه‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستكه‌وتێكی راسته‌قینه‌ی گۆڕینی جیهان بێت.

له‌ مانگی رابردوو رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست كه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا به‌م رێژه‌یه‌ به‌رز نه‌بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌، توانای ئه‌وه‌مان نییه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ ئاستێكری سه‌قامگیر بهێنینه‌ خواره‌وه‌.

به‌ڵام توێژه‌ران ته‌كنیكێكی نوێیان پێشخستووه‌، ده‌توانێت دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ بگۆڕێت، یه‌كێك له‌و زانایانه‌ی به‌شداری ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان كردوه‌ له‌ تاقیگه‌ی نیشتمانی ئۆك ریدج بۆ وزه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئاده‌م رۆندینۆن، وتی، " له‌رێگه‌ی رێككه‌وته‌وه‌ كارایی ماده‌ی پاڵنه‌ر و خێراكه‌ر بۆ كارلێكی كیمیاویمان دۆزیه‌وه‌، له‌ ئێستادا هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م بواره‌ شی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاده‌م و هاوڕێكانی به‌به‌كارهێنانی كاربۆن و نوحاس و نایترۆجین خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ماده‌ی پاڵنه‌رن، پیاده‌كردنی ره‌وتی شه‌پۆڵێكی كاره‌بایی به‌هێزی 1.2 ڤۆڵت به‌شێوه‌یه‌ك ماده‌ی پاڵنه‌ر تێكه‌ڵه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ ناو ئاو بۆ ماده‌ی ئیسانۆل ده‌گۆڕێت.

ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ناكاو بوو، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌، یه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی رێژه‌یه‌كی كه‌می كاره‌با ئه‌نجام درا، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یه‌كی ته‌واو له‌ ماده‌ی ئیسانۆل به‌ده‌ست هات.

توێژه‌ران روونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ له‌ كاردانه‌وه‌یه‌ی كارۆكیمیایی له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی جۆراوجۆر به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌م روو ده‌دات، هه‌روه‌ك گازی میسان و ئیسیلین و كاربۆن.

له‌بری ئه‌وه‌، تیمی لێكۆڵه‌ر رێژه‌یه‌كی گازی ئیسانۆلیان ده‌ستكه‌وت ده‌توانرێت بۆ كاری دیكه‌ به‌كار بێت، له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ریكا ملیاره‌ها گالۆن له‌م گازه‌یان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی به‌نزینی بكه‌ن.

ئه‌و كاره‌ یه‌كه‌م هه‌وڵ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ به‌رهه‌مێكی به‌سود بۆ به‌كارهێنان بگۆڕن، توێژه‌رانی سه‌رتاسه‌ری جیهان چه‌ند شێوازێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆ ماده‌ی به‌سودی وه‌كو میسانۆل و فۆرمات و وزه‌ی هایدرۆكاربۆنی بگۆڕن.

تیمێك له‌ ئایسله‌ندا هه‌ن، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دن، دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ به‌ردی ره‌ق بگۆڕن، پاشان ده‌توانرێت بنێژرێت و له‌بیر بكرێت.

توێژه‌ران روونیان كرده‌وه‌، ئه‌وان توانیان بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئاسان ده‌توانرێت یاری به‌ بنه‌مای ماده‌ی پاڵنه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی به‌سود به‌ده‌ست بێت، تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ڵێت، ده‌توانرێت ئه‌و ماده‌یه‌ له‌بورای پیشه‌سازی به‌كار بێت، بۆ زانیاری ئه‌و ماده‌یه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ی هه‌رزان به‌ها دروست كراوه‌، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی ژوور و به‌تێچووه‌یه‌كه‌ی كه‌می كاره‌با كار بكات.

 

rt





ئەم هەواڵە 19168جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad