English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤیدیۆ... چۆن لەگەڵ خەڵكدا هێمن بین
2016-11-06 [12:46 PM]

هەولێر- ZNA


رێكخراوی هیوا فاوەندەیشن كە دامەزراوەیەكی قازانج نەویستی سەربەخۆییە، لەدرێژەی چالاكییەكانیدا كاری وەرگێڕانی بۆ بەرهەمێكی ڤیدیۆیی بەناوی (چۆن هێمن بین لەگەڵ خەڵكدا) كرد.

 

لەم ڤیدیۆییەدا ئەوە خراوەتە رو كە دەبێت تاك بەرامبەر هەڵسوكەوتی ئەوانی دی خۆڕاگربێت‌ و لەپاڵنەرەكانی هەر كردار‌و هەڵسوكەوتێك بكۆڵێەوە كە بەرامبەری دەكرێت.

 

لەم بەرهەمەدا هاتوە "یەكێك لەرێگا سەرەكییەكان بۆ خۆ هێوركردنەوە ئەوەیە كە خۆڕاگربیت تەنانەت لەكاتە سەختەكانیشدا، تا ئەو كاتەی بۆت دەردەكەوێت جیاوازی نێوان كرداری كەسەكان‌و مەبەستیان لەئەنجامدانی ئەو كردارانە چیبووە، ئەم بنەمایە لەیاساشدا بونی هەیە‌و لەجیاوازی نێوان كوشتنی بەمەبەست‌ و كوشتنی بێ‌ مەبەستدا رون دەبێتەوە".

 

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو كە لەو روداوانەی توڕەمان دەكەن زۆركات بەئاسانی بەهەڵەدا دەچین ‌و هەندێك نیاز دەبینین كە بوونیان نەبووە، شتەكان گەورە دەكەین‌ و رووبەڕووی یەك دەبینەوە، ئەمە لەكاتێكدا لەراستیدا پێویست بە تووڕەبوون‌ و توندوتیژی ناكات.

 

لەم بەرهەمەدا ئەوە دەخرێتە روو كە بوونی حاڵەتێكی دەروونی نەخوازراو و رقبونەوە لەخود وادەكات لە هەڵسوكەوتی بەرامبەر بەگومان بین ‌و وا هەستدەكەین خەڵك بەئەنقەست ئێمەیان كردۆتە ئامانج.

 

لەم ڤیدیۆییەدا هاوكێشەیەكی فەیلەسوفی فەڕەنسی ئیمیلۆ گوس چاختین خراوەتە روو بۆ هێمنكردنەوەی مرۆڤ بەرامبەر خەڵكە بێزاركەرەكاندا.

 

دواجار لە ڤیدیۆییەكەدا ئەوە دەخرێتە روو كە چۆن دەكرێت هەڵچونەكانمان بەرامبەر كەسانی بێزاركەر بگۆڕین بەبەزەیی.

 

رێكخراوی هیوا فاوەندەیشن ساڵی 2013 لەلایەن هیوا رەوفەوە لە شاری سلێمانی دامەزراوە، كار دەكات بۆ گەشەپێدانی تواناكانی خەڵك لەرێگەی بڵاوكردنەوە و پشتگیریكردنی بابەتی داهێنەرانەی پەروەردەییەوە، ئەمەش بە وەبەرهێنان لەسەرمایە مرۆییەكانی كۆمەڵگاكەمان دەزانێت.

 

ئامانج لەم كارە گەیشتنە بە ئەنجامی ئەرێنی لە نەوەكانی داهاتوودا و یارمەتیدانی تاكەكانی كۆمەڵگەیە بە ئافرەت و پیاوەوە بۆ پێشخستنی تواناكانیان و گەیشتن بە ئامانجە بەنرخەكانیان.

 

کلیک بکە بۆ بینی ڤیدیۆکە





ئەم هەواڵە 3562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad