English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کچێکی پازدە ساڵان دەچێتە سەر مەریخ 
2016-11-07 [08:03 AM]

ZNA  - ھەولێر 



 
زۆرێک لە ھەرزەکارە ١٥ ساڵانەکان بیر لەوە ناکەنەوە کە بیانەوێت گەشت بۆ ھەسارەیەکی دیکە بکەن . بەڵام بۆ کچە شۆخ و شەنگ (Alyssa Carson) ئەم بیرکردنەوەیە جیاوازە.

 ئالیسا پلانی بۆ ژیان خۆی داناوە. کە ببێتە یەکەم کەس ھەنگاو بنێت لەسەر مەریخ و بریار دەدات کە چۆن ئەم کارەی بۆ خۆی ھەلبژێریت. ھەروەھا ئەم کچە دەبێتە یەکەم کەس لە جیھاندا کە ئامادەی ھەموو خول و کەمپینەکانی دەزگایی بۆشایی ئاسمانی ناسا بێت - گەنجترین و بچووکترین کەسە کە تاوەکو ئێستا کۆرسی ئەکادیمی پێشکەووتوی بۆشایی تەواو بکات و لە ئێستادا ئالیسا خویندکارە و لە قۆناغی ١٠ دەخوێنیت بە چوار زمان . 

نتيجة بحث الصور عن اليسا كارسون


ئالیسا دەلێت :" بۆ یەکەم جار کە ئارەزووی رۆیشتنم بۆ سەر مەریخ بوو تەمەنم ٣ ساڵان بوو - من ھەموو شتێکم دەکرد وەک ھەر مندالێکی ئاسایی کە دەیکرد و لەلایەکی دیکەشەوە من ھەوڵم دەدا ببمە کەشتیوانی ئاسمانی و بچمە سەر مەریخ ". لەگەڵ ئەمەشدا ئالیسا لەم ماوەیەدا بوو بە بچووکترین و گەنجترین کەس کە بۆ پرۆژەی (PoSSUM) ڕەزامەندی لەسەر دەربڕا . کە لێکۆلینەوە دەکەن لە چینی میزۆسفیری سەرەوە و دەبێت بە یەکێک لەو کەشتیوانانەی کە دەچن بۆ بۆشایی ئاسمان. ئەفسەرێکی دەزگای ناسا بە ناوی Paul Foerman دەلێت :" ئەو ھەڵسوکەوتی دەروونی تەواو وەردەگرێت و ھەموو شتێک لەلایەنی جەستەییەوە دەیکات لەسەر زەوی بۆ ئەوەی بۆ گەشتی مەریخ ئامادە بێت " .

نتيجة بحث الصور عن اليسا كارسون


بەڵام ئالیسا رێگەیەکی دوور درێژی لە پێشە بۆ تەواوکردنی کارەکەی ، کە ئەبێت بەشی زانستی لە زانکۆی کامیبریج لە بەریتانیا تەواو بکات و پاشان ماستەر لە بواری ئەندازیاری بۆشایی لە فەرەنسا بەدەست بھێنیت و پاشان لە پەیمانگای MIT بەشی ئاسترۆبایۆلۆجی بخوێنێت لە کۆتایدا تاوەکو ئەو کاتە تەمەنی ئالیسا دەگاتە ٢٩ ساڵ و ئامادە دەبێت بۆ گەشت کردن بۆ سەر ھەسارەی مەریخ کە وا بریارە دەزگای ناسا لە ساڵی ٢٠٣٠ ئەم گەشتە بکات ، لەگەڵ ئەوەش تەمەنی ئالیسا ١ ساڵ کەمتر دەبێت لە تەمەنی دیاریکراو بۆ ئەو گەشتە.
ھەروەھا باوکی ئالیسا Bert Carson تەواو پشتگیری کچەکەی کردووە - و دەلێت ئالیسا زۆر زۆر شت لەبارەی بۆشاییەوە فێربووە بەشێوەیەک زیاتر لەوەی کە بیرم لی دەکردنەوە . باوکی ئالیسا ھێشتا چاوەرێی ئەو کاتە سۆزدارییە کە بۆ دواین جار ئەبێ بە کچەکەی بڵێ خوات لەگەڵ ، رەنگە بۆ ھەتا ھەتایش بێت . لە کۆتایدا دەلێت :" ئەمە ئەستەمە بۆم ، بەڵام ئەو چی بوێت ئەبێ من پشتگیری بکەم ، دەبێ ڕێگەی پێبدەم بڕوات ، ئەمە لە ئێمە گەورە ترە ".

نتيجة بحث الصور عن اليسا كارسون


ھەروەھا لە کۆتایدا ئالیسا دەلێت :" ھەرچەندە مەترسی زۆر ھەیە بۆ چوون بۆ سەر مەریخ ، بەڵام من باوەرم وایە پاداشتەکان زۆر لەوە گەورەترن لە کۆتای رۆژەکەدا . دەتوانین زۆر شتی باش بەدەست بھێنین لەم رۆیشتنەدا ".

سەرچاوە / سایتی , زانستی ھەسارەی شەشەم 
 

ياسين احمد 





ئەم هەواڵە 35107جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad