English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەپڵ ئايفۆن حەوت بە رەنگێکی جياواز بەرهەم دەهێنێت
2016-11-08 [12:37 PM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمپانيای ئەپڵی ئەمريکی بە نيازی بەرهەمهێنانی ئايفۆن حەوتە بە رەنگێکی جياواز لەوەی ئێستا لە بازاڕەکاندايە بە ئومێدی راکێشانی فڕۆشی زياتر بۆ بەرهەمەکەيان.

لەوبارەيەوە پێگەی (mac otakara)ـی ژاپۆنی بڵاويکردەوە ئايفۆن حەوت و حەوت پڵەس لە داهاتوويەکی نزيکدا بە رەنگی ئاویی بەردەست دەبێت و بەکارهێنەرانی دەتوانن بەو رەنگە بيکڕن.

 

وێنەی ئايفۆنە رەنگ ئاوييەکە

 

 

 هەمان سەرچاوە وێنەيەکی وەک نمونەی ئەو رەنگە بڵاوکردووەتەوەو پێشانی هەوادارانی داوە، بەڵام راشيگەياندووە هێشتا هەواڵەکەی بۆ دووپاتنەکراوەتەوە کە لەلايەن سەرچاوەيەکی نزيک لە  ئەپڵەوە پێی راگەياندراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پاش خستنە بازاڕی ئايفۆن حەوت بە رەنگی رەشی بريقەدار، هەوادارێکی زۆری ئەو ئامێرە داوايان کرد بە رەنگی سپی بريقەداريش (ئاویی) بخرێتە بازاڕەکانەوە، هەربۆيە ئەپڵ بيرۆکەکەی پەسەندکردن و لە داهاتوويەکی نزيکدا بەرهەمی دەهێنێت.





ئەم هەواڵە 9085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad