English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کەی پێویستە پلاکی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕی؟
2016-11-14 [12:22 PM]

ZNA-هه‌ولێر


پلاک یەکێکە لە گرنگترینی ئەو پارچانەی مەکینەی ئۆتۆمبیل، کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کار و توانا ئۆتۆمبیلەکە ھەیە و بە شێوەیەکی سەرەکیش کار لەسەر چەندێتی سەرفکردنی سوتەمەنیش دەکات.

ئەرکی سەرەکی پلاک بریتییە لە بڵاچەو ئاگر خستنە ناو بستۆنەکان تا ئەو تێکەڵە ھەوا و بەنزینەی ھاتۆتە ناوەوە گڕبگرێت و لە ڕێیەوە وزەی گەرمی بگۆڕێت بۆ جوڵە وزە.

پلاک ھەر جۆرێک بێت کاریگەریی نییە لەسەر زیادکردنی توانای مەکینە لەڕووی ژمارەی ھێزی ئەسپییەکان یان گوڕ و تاودانییەوە، بەڵام پێویستە ھەوڵ بدرێت جۆری باش و گونجاو بەکاربێت تا ھێزی کاری مەکینە باشتر بکات.


بە شێوەی ستاندارد ھەر پلاکێکی ئاسایی دەتوانرێت بۆ ماوەی (٣٠ تا ٦٠) ھەزار کیلۆمەتر بەباشی کاربکات، لەو ماوەیەشدا بە ملیارەھا جار پریشکی ئاگری خستۆتە ناو پستۆنەکانەوە و بەوەش تەمەنی کورت دەبێتەوە تا بە تەواوەتی لەکار دەکەوێت.
لەنیشانەکانی لاوازبوون یان لەکارکەوتنی پلاکەکان:


– بەنزین زۆر سەرف دەکات
– لە کاتی خستنەکاردا بەباشی ناکەوێتە کار.
– ھەندێ جار لەکاتی رۆیشتندا دەیبڕێت.
– ھەندێک جار لەکاتی وەستاندا ھەست بە لەرزینێ ئۆتۆمبێلەکە دەکەیت.
– نیشانەکان لە ئۆتۆمبێلیکەوە بۆ یەکێکی تر دەیگۆڕێت.
بۆیە پێویستە ھەر (٣ تا ٤) مانگ جارێک پلاکەکان بکەینەو

ەو تەماشایان بکەین، ئەگەر ھەستمان بە تێکچوون یان سووتان و کەمبوونەوەی کرد، بیگۆڕین، نرخەکەشی گونجاوەو زۆر گران نییە، بەڵام پشتگوێ خستنی دەکرێت زیانی گەورەتر بخاتەوە.

 

لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای
 

دڵشاد هه‌ركی





ئەم هەواڵە 28246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad