English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئاماده‌به‌ بۆ بینینی مانگ له‌نزیكه‌وه‌
2016-11-14 [12:38 PM]

ZNA – ھەولێر


ناسا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ رووداوی سرووشتی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگ بێته‌ نزیكترین ئاست له‌گه‌ڵ زه‌ویدا.

 

ده‌زگای فه‌له‌كناسی ئه‌مریكی "ناسا" روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ رووداوی سرووشتی رۆژی دووشه‌ممه‌ 14-11-2016 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگ بێته‌ نزیكترین ئاست له‌گه‌ڵ زه‌ویدا. ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و رووداوە نزیكترین دیمه‌نی پڕبوونی مانگه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21میندا.
 
پاش 68 ساڵ مانگ بۆ یه‌كه‌مجار %14 گه‌وره‌تر ده‌بێت و %30 رووناكتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به‌لای زانایانه‌وه‌ نزیكترین دیمه‌نی مانگه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 70 ساڵدا مرۆڤایه‌تی بیبینێت.
 
له‌ روونكردنه‌وه‌ی "ناسا" دا هاتووه‌، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری مانگ له‌ گۆی زه‌وی، دانیشتووانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ ده‌توانن نێوه‌رۆكی ته‌واوی دیوی ناوه‌وه‌ی مانگ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵه‌ تایبه‌تییه‌كان ببینن كه‌ خۆیان بۆ رووماڵكردنیی ئاماده‌كردووه‌.




ئەم هەواڵە 21703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad