English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واتس ئاپ گۆڕانكاری لە خزمەتگوزارییەكانی دەكات
2016-11-15 [09:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مارک زوکەربێرگ گۆڕانکاری نوێی لە خزمەتگوزاری واتس ئاپ راگەیاند و دەڵێت، لەمەودوا دەتوانن بەڤیدیۆ پەیوەندی بە کەسانی دیکەوە بکەن، تەنانەت ئەگەر ئینتەرنێتەکەشتان باش نەبێت.

لە پۆستێکی فەیسبووکدا، مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەر و خاوەنی فەیسبووک (کە ساڵی ٢٠١٤ واتس ئاپ-یشی کڕییەوە" رایگەیاند "ئەمڕۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی (ڤیدیۆ کۆڵ)مان بۆ واتس ئاپ زیادکرد. پەیوەندی دەنگی زۆر بە خێرایی گەشەیکرد و، ڤیدیۆش یەکێک بوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەکارھێنەرانمان".

زوکەربێرگ راشیگەیاندووە، بۆ ماوەیەک کاری لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەو شوێنانەش کاردەکات، کە ھێڵی ئینتەرنێتەکانیان بەھێز نییە.

مارک زوکەربێرگ گەنجێکی ئەمریکیی ٣٢ ساڵە. لە ٢٠٠٤ بیرۆکەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی ھەبووە، ئێستا سامانەکەی بە ٥٥ ملیار دۆلار دادەنرێت، کە بە پێنجەم دەوڵەمەندترین کەسی جیھان دەستنیشانکراوە.

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک مانگانە (١.٧ ملیار) یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ئەکتیڤی ھەیە، بەگوتەی دامەزرێنەری فەیسبووکیش "زیاتر لە یەک ملیار کەس مێسنجەری فەیسبووک بەکاردەھێنێت و بە خێراپیش زیاتر دەبێت".





ئەم هەواڵە 82603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad