English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كیم كارداشیان خۆی ده‌كات به‌ ژنه‌كه‌ی عه‌لادین
2016-11-16 [11:58 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئەو دزییەی لە ھەفتەی مۆدەی پاریس لێی کرا، کیم کارداشیان ماوەیەک دوور بوو لە چاوی کامێراکان و سۆشیال میدیا، ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خێزانی بە بۆنەی جەژنی جادوگەرەکان بە شێوەیەکی جیاواز گەڕایەوە نێو ھەواڵی میدیا جیھانییەکان.

کیم کارداشیان، ئەستێرەی ناسراوی ئەمەریکی، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی، وێنەی تایبەتی خێزانەکەی بڵاو کردەوە کە بریتین لە "نۆرس" کچە سێ ساڵانەکەی و "ساینت" کوڕە یەک ساڵەکەی لەگەڵ "کانی وێست" گۆرانیبێژی ھیپ ھۆپی ھاوسەری بە ھاوبەشی لەگەڵ  خوشکە گەورەکەی.

ھاوکات وێنەکە لە لایەن برا تاقانەکەیەوە گیراوە و منداڵەکانیشی بە جلوبەرگی عەلائەدین دەردەکەون.
 
براکەی کارداشیان لە ژێر وێنەکەدا نووسیویەتی، ئێستە دەزانن کیم بە جەژنی جادووگەرەکان دڵخۆشە، ھاوکات کارداشیان و کانی ویست لەم جەژنەدا سێلفییەکیان گرتووە، ئەویشیان ھەر ئەمڕۆ بڵاو کردەوە.

دوای تێپەڕینی ٤٥ رۆژ بەسەر رووداوەکەی فڕەنسا کە بە بۆنەی ھەفتەی مۆدەی پاریس، لە سەعات سێی شەو، ژمارەیەک دز بە جلی پۆلیسەوە چوونەتە ژوورەکەی کارداشیان لە ئوتێل، دوای ئەوەی کارداشیانیان بەستاوە و لە حمام بەندیان کرد، تەواوی خشلەکانیان لێ دزی کە نرخەکەی ١٠ ملیۆن یۆرۆ بوو.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 5350جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad