English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ریش سپیایه‌تی سلێمانی كاری هه‌ر كه‌س نیه‌
2016-11-17 [09:31 AM]

نووسینی: مەحمود محەمەد


 

سلێمانی وه‌كو مێژوو و قوربانی، سلێمانی وه‌كو رۆڵی رۆشنبیری و سیاسی و كوردایه‌تی، شایستەی ئه‌و ره‌فتاره‌ی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكه‌ به‌ناو سیاسی و رۆشنبیره‌ نیه‌، كه‌ پێی ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك و سیاسییه‌كی كه‌م ئه‌زموون، به‌ پشتیوانی كه‌سانی هه‌ڵگری هزری دژ به‌ مافه‌كانی كورد و كوردستان، له‌ ده‌روازه‌ی پڕ له‌حه‌ماسی كوردایه‌تی و بێ‌ ده‌نگ نه‌بوون و كپ نه‌بوون و هه‌میشه‌ ئاماده‌یی خه‌ڵك بۆ به‌رگری له‌مافه‌كانی خۆیان و ئه‌وانی دیكه‌ش ، ده‌چنه‌ ژورێ‌ و، ئاراسته‌ و مه‌رامی گروپی سیاسی خۆیان ئاوێته‌ی هاواری ره‌وای ناو ده‌می كچان و كوڕانی توێژه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگا پڕ له‌ هه‌ست و دڵسۆزه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن و، زه‌مینه‌ی ئاراسته‌یه‌كی نا ته‌ندروست ده‌ڕه‌خسێنن!

 رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو (12ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ) به‌نموونه‌، حزبی گۆڕان ئه‌جێندای سیاسی خۆیان كرده‌ دروشمی رێپێوانه‌كه‌ و ئیحراجیان بۆ هه‌ندێ‌ لایه‌نی دیكه‌ش دروستكرد و ئه‌وانیش له‌ترسی دواكه‌وتن و به‌جێمانیان سنگیان زیاتر بردە پێش و كارته‌ سوره‌كانی ده‌ستیان به‌رزتر كرده‌وه‌.... تا وای لێهات له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه‌ پێیان بڵێن ئه‌م هه‌وڵه‌تان ده‌چێته‌ خزمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی.

ئه‌وكاته‌ی بانگه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانیان كرد، هه‌ر سلێمانیه‌كان له‌ گه‌رمیانی ئه‌نفالكراو و هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیابارانكراو و رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و پشده‌ری چه‌ندجار شه‌هید و سلێمانی خاوه‌ند زینده‌به‌چاڵه‌كان، پێیان گوتن (STOP) و سلێمانی وه‌ك شار و وه‌كو مێژوو، وه‌ك ئاره‌زوو، رێتان پێنادا ئێوه‌ ببنه‌ ریش سپی، چونكه‌ ریش سپیایه‌تی ئه‌م پارێزگایه‌ به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت، پێیان وتن ئێوه‌ خه‌ریكن سلێمانی له‌زۆر شت داده‌ماڵن و، ده‌توانن به‌ناوی حزب و گروپه‌كانتانه‌وه‌ قسه‌بكه‌ن به‌ڵام به‌ناوی سلێمانی نه‌خێر، ئه‌مجاره‌ش به‌ ئارامی به‌ ئارامه‌كان و ئه‌وانه‌ی پشت ئارامه‌كانیان گوت بڕیاری ئێمه‌ به‌ده‌ست ئێوه‌ نیه‌.


 





ئەم هەواڵە 4153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad