English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئایا دوای مردن دووباره‌ ژیان بۆ جه‌سته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كچێك داوایه‌كی له‌مشێوه‌یه‌ی له‌ دادگا برده‌وه‌
2016-11-19 [05:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ شه‌ڕیكی دادوه‌ری برده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌به‌ستووی بمێنێته‌وه‌، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكرێت.

ئه‌و كچه‌ دووچاری شێرپه‌نجه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌، له‌بیرۆكه‌ی پاراستنی جه‌سته‌ی دوای مردنی دایكی پاڵپشتی كردوه‌، به‌ڵام باوكی ئه‌و بیرۆكه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه‌.

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ دادوه‌ری نوسیوه‌ و ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێت زیاتر بژیم و نامه‌وێ له‌ژێر خاك بنێژرێم."

ئه‌و كچه‌ مانگی رابردوو كۆچی دوایی كردوه‌، ته‌رمه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا گوازرایه‌وه‌، تاكو له‌وێ بپارێزرێت.

دادگا بڕیاری داوه‌، دایكی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، هه‌ڵسوكه‌وت به‌ چاره‌نووسی ته‌رمی كچه‌كه‌ی بكات، ئه‌و رووداوه‌ تاكو دوێنێ 18ی تشرینی دووه‌م رانه‌گه‌یه‌نرابوو‌.

ئه‌و كچه‌ له‌ پایته‌ختی به‌ریتانیا له‌له‌نده‌ن ده‌ژیت، له‌ دوایین مانگه‌كانی ته‌مه‌نی ئینته‌رنێتی به‌كارهێناوه‌، به‌دوای حاڵه‌تی پرۆسه‌ی به‌ستنی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌دوای مردنی گه‌ڕاوه‌.

دادوه‌ر پیته‌ر جاكسۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی ئه‌و كچه‌ی كردوه‌، رایگه‌یاند، به‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی، كاریگه‌ر بووم، وتیشی، بڕیاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌خلاقی پرۆسه‌ی به‌ستنه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ناكۆكی باوك و دایكیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌ ته‌رمی كچه‌كه‌یان.

له‌ 26ی ئه‌یلول دۆسیه‌كه‌ چووه‌ به‌رده‌م دادگا، له‌ شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م، بڕیاره‌كه‌ ده‌رچوو.

ئومێدێكی داهاتوو:

پرۆسه‌ی به‌ستنی جه‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواڕۆژدا ژیان به‌به‌ر نه‌خۆشدا  بكه‌نه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بكه‌ن،‌ مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره‌، تاكو ئێستا دڵنیا نین له‌ داهاتوودا ده‌توانرێت دوووباره‌ ژیان بۆ كه‌سه‌كان  بگه‌ڕێته‌وه‌.

چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنی ته‌رم له‌ ناو نایترۆجینی شل له‌ژێر پله‌یه‌كی زۆر نزم و كه‌متر له‌ 130ی پله‌ی ژیر سفر له‌ ئه‌مه‌ریكا و روسیا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌مشێوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ له‌ به‌ریتانیا نییه‌.  

تێچووی پاراستنی ته‌رم بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌شێوه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ نزیكه‌ی 37 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ده‌وێـت كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 45 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، خانه‌واده‌ی ئه‌و كچه‌ ئه‌و خه‌رجییه‌یان له‌ ئه‌ستۆی گرت.

شاره‌زا له‌ ئه‌خلاقی سروشتی له‌ زانكۆی نیوكاسل، سایمۆن وۆدز، وتی، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ ته‌نها خه‌یاڵی زانستیه‌، نیشانه‌كانی مردن ناتوانرێت بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌ستنی جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن دووچاری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بوونه‌، ئه‌و نه‌خۆشه‌ییه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا شێرپه‌نجه‌یه‌، ئه‌و كچه‌ش له‌ بارودۆخێكی ته‌ندروستی ناله‌بار بووه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه‌ دووباره‌ ژیان به‌به‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا بكرێته‌وه‌.

 

BBC





ئەم هەواڵە 38428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad