English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌زییه‌كه‌ی مارلین مۆنرۆ به‌ 4.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
2016-11-20 [12:12 PM]


له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا ئه‌و عه‌زییه‌ی‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ری‌ ئه‌مریكی‌ به‌ناوبانگ مارلین مۆنرۆ له‌ كاتی‌ گۆرانیوتن له‌به‌رده‌م جۆن كه‌نه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردووی‌ ئه‌مریكا له‌به‌ری‌ كرد، به‌ 4.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

خانه‌ی‌ "ریبیلیز بیلیف ئات ئاوه‌ر نۆت" عه‌زییه‌كه‌ی‌ مارلین مۆنرۆی‌ كڕی‌ كه‌ به‌ جه‌سته‌ی‌ ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌وه‌ ده‌نووسا و له‌لایه‌ن جۆن لویس به‌ به‌كارهێنانی‌ 2500 پارچه‌ كریستاڵ‌ دروستكرابوو.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ خانه‌ی‌ "ریبیلیز بیلیف ئات ئاوه‌ر نۆت" له‌وباره‌وه‌ وتی‌: "ئه‌و عه‌زییه‌ دیارترین جلوبه‌رگه‌ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری‌ میلـلییه‌".

عه‌زییه‌كه‌ له‌ ئاوریشمی‌ ره‌نگ پێستی‌ دروستكراوه‌ و به‌ 2500 پارچه‌ كریستاڵ‌ رازێندراوه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌ست دووراوه‌.

دوای‌ سێ‌ مانگ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ 45 ساڵه‌ی‌ یادی‌ له‌دایكبوونی‌ سه‌رۆك كه‌نه‌دی‌ له‌ ساڵی‌ 1962 به‌ڕێوه‌چوو، مارلین مۆنرۆ له‌ ته‌مه‌نی‌ 36 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كرد و دوای‌ ساڵێكیش له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ جۆرج كه‌نه‌دی‌ به‌ فیشه‌ك كوژرا. 

له‌ ساڵی‌ 1999دا خاوه‌نكار مارتن زیویغ عه‌زییه‌كه‌ی‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ی‌ مارلین زۆر ته‌سك بوو به‌جۆرێك له‌ژێره‌وه‌ هیچی‌ له‌به‌رنه‌ده‌كرد، به‌ 1.3 ملیۆن دۆلار كڕی.

ئه‌و نرخه‌ی‌ عه‌زییه‌كه‌ی‌ مارلین مۆنرۆی‌ پێكڕدرا پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌یی نوێ وه‌ك گرانترین عه‌زی‌ تۆمار بكات. 





ئەم هەواڵە 8293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad