English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ سناپ چاتی درووست كرد و بوو به‌ بچووكترین ملیاردێر له‌ جیهاندا
2016-11-20 [12:47 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئیڤان تۆماس شپێگەل ناوی تەواویەتی و لە ٤\٦\١٩٩٠ لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە دایکبووە و دایکی ناوی مێلیسیا تۆماسە و باوکیشی ناوی جۆن شپێجەلە کە پارێزەرێکی بە ناوبانگ بووە .
ئیڤان ژیانی منداڵی لە گەڕەکی پالیسادێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەسەربردووە دوای ئەوە ماڵیان گواستراوە بۆ گەڕەکی ئیپیسکۆپالیان و بەرەو خوێندن چووە و لە قوتابخانەی چواڕیانی ھونەری و زانستی دەستی بە خوێندن کردووە کە ئەم قووتابخانەیە دەکەوێتە شاری سانتا مۆنیکا، دوای ئەوە بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن بەرەو زانکۆی ستانفۆرد چووە .
ئیڤان یەکێک بوو لە قوتابیە دیارەکانی کۆلێژەکەی لە بواری دیزایندا چوونکە ھەر لە سەرەتای منداڵیدا کە لە قووتابخانەی چواڕیانیشدا خوێندویەتی زۆرترین خولیاکانی لە دیزایندا دەبینرا.

 

 

ھەروەھا لە ژیانی زانکۆشیدا جیاواز لە قوتابیەکانی تر کاتە پشووەکانی لە کارکردن لە کۆمپانیا گازیەکان بەسەر دەبرد و خواردنەوەی ڕید بۆڵی دەفرۆشت کە ھۆکاری ئەم کارکردنانەی ئیڤان و کۆکردنەوەی داھات خولیای دروستکردنی کۆمپانیای لە دواوە بوو.
دوای ئەوەی بووە یەکێک لە ئەندامەکانی کاپا سیگما و بەردەوام کاری دەکرد و دواتر چووە کۆمپانیای ئینتیوت بۆ نووسینی کۆد لە وێبدا.
لە ساڵی ٢٠١٢ ئیڤان لە پێناو دابینکردنی کاتێکی زۆر بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی بیری لەوە کردەوە کە واز لە کۆلێژ بھێنێت و ئەم بابەتەی لەگەڵ ھاوڕێکانی تاوتوێ کرد چوونکە ساڵێک بەر لە ٢٠١٢ ئیڤان سیمینارێکی لەسەر سناپ چات کردبوو و ھاوڕێیەکانی بینەری ئەم سیمینارەی ببوون سەرەتا ھاوڕێکانی ئامۆژگاری ئەوەیان کرد کە واز لە کۆلێژ نەھێنێت بەڵام لە کۆتاییەکەی ھەر یەک لە بۆبی مۆرفی و ڕیگی براون ھاوشانی ئیڤان وازیان لە کۆلێژ ھێنا و بە دوای خولیاکەی ئیڤان کەوتن ھەر لەھەمان ساڵدا و لە ٢٢ ی مانگی ١٠ سناپ چاتیان بە شێوەیەکی فەرمی دۆزیەوە کە بەرنامەیەکی مۆبایلە بۆ چات کردن بەکار دێت بەڵام ئەوکات کراوە نەبوو واتا لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەدەھات بەڵکو لە ژێر تاقیکردنەوەدا بوو دوای ماوەیەک لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ سیستەمی IOS زیادکرا لە مانگی ١٠ی ھەمان ساڵیشدا شوێنی “My Store” بۆ سناپ زیادکرا و لە ١\٥\٢٠١٤ ڤیدیۆ چات زیادکرا بۆ سناپ و لە دواترین ئاماری سناپ چاتدا ڕاگەیەندراوە لە مانگی ٥ ی ئەمساڵدا لە بەریتانیا سناپ چات ١٠ ملیۆن بەکارھێنەری چاڵاکیان ھەیە ھەر ئەمەش بوو وای کرد کە دوو ساڵ لەمەوبەر ئیڤان شپێیگەل ببێتە گەنجترین ملیاردێر لە جیھاندا کە سەروەتەکەی بە نزیکەی ١،٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرا

 

 

ھەرچی دەربارەی ژیانی ھاوسەری ئیڤانەوەیە یەکەم کۆبونەوەی لەگەڵ خانمە شۆخ و شەنگی بواری مۆدێل مێراندا کیر لە نیۆرک بوو لە خواردنێکی ئێوارەدا لە ساڵی ٢٠١٤ ئەم یەکتر بینینە وای کرد کە ئیڤان بکەوێتە داوی خۆشەویستیەوە و لە مانگی ٦ ی ٢٠١٥ پەیوەندی خۆشەویستیان بەست و لە ساڵی ٢٠١٦ لە مانگی ٦ لە مەراسیمێکدا بە فەرمی ھاوسەرگیریان ئەنجامدا.

 

 

لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای

دڵشاد هه‌ركی

 





ئەم هەواڵە 7033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad