English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لەمێژووی میدیایی کەنەدا یەکەم جارە ئەمە روودەدات
2016-11-20 [01:18 AM]

​ZNA - ھەولێر


بۆ یەکەم جار لە مێژووی کەنەدا، ئافرەتێکی باڵاپۆش لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیدا کاری بێژەرایەتی دەکات.

گینێللا ماسا، میدیاکارێکی بەڕەچەلەک پەنەماییە و خاوەن رەگەزنامەی کەنەدیە، ئەو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، شەوی شەممە ١٩-١١-٢٠١٦ کاری بێژەری دەستپێکردووە، خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕیووە بەوەی یەکەم بێژەر دەبێت لە کەنەدا بە باڵاپۆشی بەشێوەیەکی راستەوخۆ ھەواڵەکان بخوێنێتەوە.

لە ھەژمارەکەیدا، ماسا نوسیوویەتی "بۆ من پرسێکی زۆر گرنگ نییە، بەڵام ئەوەی بۆ کەنەدا گرنگە تاوەکو ئێستا لە مێژووی ئەم وڵاتەدا ئافرەتێکی باڵاپۆش کاری بێژەرایەتی نەکردووە".

گینێللا ماسا لە کەناڵی سیتی نیوز بێژەرایەتی دەکات و لە ساڵی ٢٠١٥ لەھەمان کەناڵ وەک یەکەم پەیامنێری باڵاپۆش لە شاشەکانی تەلەڤزیۆندا دەرکەوت.





ئەم هەواڵە 7240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad