English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
شێوازی ژیانت ھێور بکەوە
2016-11-22 [10:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر



شێوازی  ژیانمان ئێستا ئەوەندە خێرابووە کە چیتر ناتوانین چێژ لە شتە بچووکەکان وەربگرین، بەڵام  تۆ لەنێو ئەم ژاوەژاوە  دەبێت جاروبار فێربیت  چۆن ڕیتمی ژیانت ھێواش دەکەیتەوە.

 ئەو شێوازه‌  خێرایە ئەگەری ئەوەی ھەیە تووشی خەمۆکی و توڕەییت بکات و جوانترین کاتەکانی ژیانیشت لەدەست بدەیت.

دەتەوێت لەژاوەژاوی فەیسبووک و سناپ چات و ھەواڵەکانی جەنگ و خۆپیشاندان و گرفتی بازاڕ و قەیران تۆزێک دووربکەویتەوە؟ بێگومان تۆش ئەوه‌ت ده‌وێ، کەوایە:-


١–دیسان پێت دەڵیین کە سروشت چارەسەرە، بەتەنیا تۆزێک لەبەردەم جوانی و ھێزی سرووشت ڕابمێنە و گوێ بگرە.

٢–بۆ ھەر کارێک کاتێک دیاری بکە، ئەم سەردەمەی ئێستا خەڵک بەرەو شێت بوون دەبات و وناچارت دەکات لەیەک کات چەندین ئەرک جێ بەجێ بکەیت، تکایە تۆ بەھێزبە و سەر لەخۆت مەشێوێنە، بەڵکو کارێک تەواو بکە ئینجا بڕۆ سەر یەکێکی تر، ئەمە وادەکات کوالێی ئێشەکانیشت باشتر بێت.

٣– لەگەڵ خۆت رەزیل مەبە و ھەموو ئەو شتە بچووکانە بکە کە دڵت خۆش دەکەن، گۆرانی بڵی و سەما بکە و ڕووەک بچێنە و وێنە بکێشە و فۆتۆ بگرە.

٤– بۆ ئەوەی ھەست بکەیت زیندوویت بەشداری ڕووداوەکان بکە، بڕۆ ئاھەنگ و کۆنسێرت یاخود سەیری یاری بکە و بەشداربە لە ماراسۆن، ئەم جۆرە چالاکییانە خانەکانت نوێ دەکەنەوە چونکە لەلایەنی دەروونی و جەستییەوە چالاک دەبیت.

٥–کۆنتاکتی ڕاستەخۆ لەگەڵ ھاوڕێ و خزم و خۆشەیستانت شتێکی ترە، واز لە مەسج و تویت و فەیسبووک بھێنە، ئەوانەی خۆشت دەوێن شایەنی باوەش و زەردەخەنەی ڕاستەقینەن.

٦–ئێمە گوتبوومان کە فێربە چێژ لەخواردن وەربگریت، بەڵام دەزانیت کە ئێستا ھەندێک لە پسپۆران چارەسەری کێشە دەروونییەکان دەکەن لەرێگەی خواردنەوە؟

٧–دەزانی ھەموومان ھێشتا منداڵێکی بچووکمان لەناخدایە کە زۆر سادەو جوانە و تەنانەت حەز بەیاریش دەکات؟ بۆیە تۆزێک لە منداڵەکان ڕابمێنە کە یاری دەکەن تاوەکو ھێمنی بۆ ڕۆحت دەگەڕێتەوە، تۆزێکیش لەگەڵیان یاری بکە و پڕ بەدڵ قاقا لێبدە، ھەست بکە کە زیندووی وسەرتاپای بوونت پڕ پرە لەژیان .

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad