English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
منداڵێکی ئیماراتی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار دەکرێت
2016-11-23 [10:00 AM]

هەولێر - ZNA


لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەبوزەبی لە وڵاتی ئیمارات، کە تایبەت بوو بە ژمارەی سەرنجراکێشی تابلۆکانی ئۆتۆمبێل، تێیدا چەند تابلۆیەک بە نرخی زۆر بەرز فرۆشران.

 

ژمارەیەک لە تابلۆکان بە بڕی 21 ملیۆن درهەم فرۆشرا کە دەکاتە 5 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەم جۆرە ژمارانە لە زیادکردنە ئاشکراکاندا شتێکی ئاسییە، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە کڕیاری ئەو تابلۆیە منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بوو.

 

منداڵەکە بەناوی عەبدوڵڵایە و لەگەڵ برا بچووکەکەی لە زیادکردنە ئاشکراکەدا ئامادەبوو.

 

ئەو منداڵە، تابلۆی ژمارە 11 بە بڕی شەش ملیۆن و 150 هەزار درهەم، ژمارە 7 بە بڕی 13 ملیۆن و 400 هەزار درهەم و ژمارە 11111 بە بڕی یەک ملیۆن و 880 درهەم کڕی.

 

هەر لەم زیادکردنە  ئاشکرایەدا، تابلۆی کە ژمارە یەکی لەسەر بوو، بە بڕی 31 ملیۆن درهەم فرۆشرا، لە کاتێکدا پێشتر بە بڕی 5 ملیۆن درهەم فرۆشرابوو.

 





ئەم هەواڵە 6301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad