English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بارسته‌ سه‌هۆڵێك له‌سه‌ر مه‌ریخ دۆزرایه‌وه‌
2016-11-26 [07:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


توێژینه‌وه‌ی نوێ ده‌ریخستووه‌، بارسته‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌فر له‌ ژێر زه‌وی مه‌ریخدا بوونی هه‌یه‌ كه‌ هێنده‌ی ده‌ریاچه‌ی سوپه‌ریۆر ده‌بێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا.

ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌، ئاشكرایان كرد، ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ شوێنێكی فراوانی گرتووه‌ كه‌ له‌ ولایه‌تی نیونه‌كسیكۆ گه‌وره‌تره‌، له‌ هێڵی ئاسۆیی باكوری مه‌ریخ جێگیر بووه‌ و به‌ بارسته‌ خۆڵیك به‌ ئه‌ستوری 1 بۆ 10 مه‌تر داپۆشراوه‌.

وتیان، له‌ داهاتوودا ئه‌و بارسته‌ سه‌هۆڵه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌شتیوانانه‌ی گه‌شتی مه‌ریخ ده‌كه‌ن.

جاك هۆڵت، له‌ زانكۆی ته‌كساس له‌ ئۆستین كه‌ یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وتی، گه‌یشتن به‌و بارسته‌ سه‌هۆڵه‌ زۆر ئاسانتر له‌و ئاوه‌ به‌ستووانه‌ی سه‌ر روو مه‌ریخ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێژه‌یه‌ك له‌ هێڵه‌ نزمه‌كانه‌ و له‌شوێنێكی ته‌خت و نه‌رم دایه‌، بۆیه‌ نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی له‌و شوێنه‌ زۆر ئاسانتره‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ كه‌ سه‌هۆڵی تێدایه‌.  

نتيجة بحث الصور عن ‪lake superior map‬‏

سه‌رچاوه‌: 





ئەم هەواڵە 9571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad