English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو ئافرەتە ھەرگیز پیر نابێت 
2016-11-27 [06:32 AM]

ZNA – ھەولێر  



 
یەکێک لەخەونەکانی مرۆڤ ئەوەیە ھەردەم بە گەنجێتی بمێنێتەوە و نەگاتە قۆناغی پیربون و دوور بێت لە نەخۆشیەکانی ئەم قۆناغە .. 

ئەلیزابیس بیریتش دەبێتە یەکەم ئافرەت لە جیھان کە ئەم خەونەی دێتە دی و ھەر بەگەنجێتی دەمێنێتەوە و ناگاتە قۆناغی پیربوون .. 

زانایانی بواری خانەکان رایگەیاند : لەماوەی داھاتوو ئەو دۆزینەوەیە گرنگە بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە و تیشک دەخەینە سەر شێوازەکانی ھێشتنەوەی مرۆڤ بە گەنجی و ئەم مرۆڤانە ھەرگیز تووشی نەخۆشییەکانی زەھایمەر و کەم جوڵەیی  نابن .. 

زانایان ئاماژەیان بەوەداوە , لە ئێستادا حاڵەتی ئەلیزابیس یەکەم حاڵەتە لە جیھان کە تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە , بەڵام چاوەڕێ ئەوەن بزانن زیانە لاوەکیەکانی بەکارھێنانی ئەو دەرمانی تایبەت بەو بوارە چۆن دەبێت , ئینجا بۆ ھەموو جیھانی بڵاو دەکەنەوە .. 

لەلای خۆشیەوە خاتوو ئەلیزابیس گووتی : من زۆر لە قۆناغی پیربوون دەترسام , ھەرچەندە ھەموومان لەکۆتاییدا ھەر دەمرین , بەڵام من پێم خۆشە بە گەنجێتی بمرم و تووشی نەخۆشیەکانی پیری نەبم ھەرچەندە تەمەنیشم گەورە بێت , کارەکە شایەنی تاقیکردنەوەیە و ئەگەر سەرکەوتووش بێت ئەوا بەھیچ شێوەیەک وەسف ناکرێت .

 

ياسين احمد 





ئەم هەواڵە 6124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad