English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕێگایه‌كى نوێ و ئاسان بۆ خێرا بارگاویكردنه‌وه‌ى ئایفۆن
2016-11-29 [11:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


زۆر جار واڕێکدەکەوێت بەپەلە بچیتە دەرەوە و سەیر ئەکەیت مۆبایلەکەت بارگاوی(شەحن)ی نەماوە ، بۆیە بە ناچاری ئەبێت بە دیار مۆبایلەکەوە دابنشیت .

زۆر ڕێگا ھەن بۆ خێرا بارگاوی کردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن , بەڵام نوێترین ڕێگایەکی ئاسانە و ھەموان دەتوانن بە ئاسانترین شێوە جێبەجێی بکەن .

کەناڵی BI Tech ی تەکنەلۆژی ڕێگایەکی نوێ ی دۆزیتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی ٥ خولەکدا بە شێوەی سوپەر چارگ مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە .

لە میانەی ئەو تاقیکردنەوەی ئەنجامدراوە ئەوە دەردەکەوێت کە گەر بە شەحنی ئاسایی مۆبایلەکەت بارگاوی بکەیتەوە ، ئەوا لە ماوەی خولەکدا ڕێژەی بارگاوی پاتریەکەت لە %٢٠ دەبێتە %٢٣.

بەڵا” ڕێگای دووەم سەرکەوتوە ، ئەویش بەم شێوە دەبێـت :

١- شەحنی ئایپاد بەکاربھێنە لە بری ئایفۆن .

٢- مۆبایلەکەت بخەرە سەر باری فڕۆکە

٣-کەڤەری زیادەی دەوری مۆبایلکەت لێ بکەرەوە .

٤- کاری پێمەکە لەو کاتەی لەسەر شەحنە

دەبینت لە ماوەی ٥ خولەک لە %٢٠ بۆ %٢٦ زیادی کردوە .

بە شێوەیەکی گشتی لە باری یەکەم ماوەی ٢١١ خولەکی دەوێت بۆ ئەوەی بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە، بەڵام لە باری دوەمدا تەنھا ١٢٧ خولەکی پێویستە ،واتە بە شێوەیەکی گشتی ٨٤ خولەک جیاوازیان ھەیە .

 

لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای





ئەم هەواڵە 13936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad