English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڤێرژنێکی واتس ئاپ نوێی بەردەست دەبێت
2016-12-05 [11:30 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەتوانی بێ ئەوەی ڤیدیۆ دابەزێنیت، لە واتس ئاپ سەیری بکەیت

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان، بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست کرد و تێیدا دوو تایبەتمەندیی گرنگیان زیاد کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە 5/12/2016، بەرپرسانی پڕۆگرامی واتس ئاپ، ڤێرژنێکی نوێیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید بەردەست کرد و تێیدا دوو تایبەتمەندیی گرنگیان زیاد کرد، یەکێک لەوانەش لەمەوپاش دەتوانی ڤیدیۆ بکەیتە وێنەی جووڵاو (GIF)، پاشان بۆ ھاوڕێکەتی بنێریت، بەڵام نابێت ڤیدیۆکە لە شەش چرکە زیاتر بێت.


تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگ بۆ واتس ئاپ زیاد کراوە، ئەویش ئەوەیە، کاتێک ھاوڕێیەکت ڤیدیۆیەکت بۆ دەنێرێت، دەتوانی بێ ئەوەی ڤیدیۆکە دابەزێنێتە نێو مۆبایلەکەت، سەیری تەواوی ڤیدیۆکە بکەیت.


ئەم نوێکارییانەی واتس ئاپ تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشیان، پێویستە پڕۆگرامی واتس ئاپ، لەنێو مۆبایلەکەتدا نوێ (Update) بکەیتەوە.





ئەم هەواڵە 30652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad