English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
په‌نابه‌رێك ده‌ستدرێژى ده‌كاته‌ سه‌ر كچى به‌رپرسێكی سیاسى و ده‌یكوژێت
2016-12-05 [05:47 AM]

هەولێر – ZNA


پەنابەرێکی ئەفغانی، کە ماوەی ساڵێکە لە ئەڵمانیایە و تەمەنی ١٧ ساڵانە، دان بەوەدا دەنێت، کە دەستدرێژی کردووەتە سەر کچی سیاسەتمەدارێمی ئەڵمانی (بەرپرسیارێتی لە یەکێتی ئەورپا ھەیە)، دواتر کچەکەی خنکاندووە و تەرمەکەشی خستووەتە ناوڕووبارێکەوە لە شارۆچکەی فرایبۆرگ "Freiburg " لە باشووری ئەڵمانیا.
 
 
لەگەڵ ئەوەی "ماریا لادنبۆرگر _تەمەن ٢٠ ساڵ" قوتابی کۆلێژی پزیشکی بوو، بەڵام ھەر جارێک کاتی بەدەستەوە ببوایە، ھاوکاری پەنابەرانی کەمپی شارۆچکەکەی دەکرد، بەڵام ئەو پەنابەرە ئەفغانییەی کە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ناوەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە و ماوەی تەنھا ساڵێکە گەشتووەتە ئەڵمانیا، شەوی ١٥ی ١٠ی ٢٠١٦ کاتێک کچە ئەڵمانییەکە بە پاسکیل دەسووڕایەوە، ڕێگەی لێدەگرێت و دەیڕفێنێت، کە ڕەنگە جۆرێک چەکی پێبووبێت، وەک لە ڕۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانیدا، ھاتووە، دوای ڕۆژێک لە دیار نەمانی، تەرمەکەی لە ڕووباری "Dreisam "ی شارۆچکەکە دەدۆزرێتەوە، لە لێکۆڵینەوەشدا دەرکەوتووە، کە پێشتر دەستدرێژی کراوەتە سەری و پاشان کوژراوە.

شایانی باسە باوکی قوربانییەکە خۆی ئامادە دەکرد تا ئامادەکاری بکات بۆ رۆژی لەدایکبوونی کچەکەی و یاداشتێکی خەمباری لەرۆژنامەی Frunkfurter Allgemeine بڵاوکردۆتەوە، کە ھەستی ھەموو ئەڵمانییەکانی داگیر کردووە.





ئەم هەواڵە 5821جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad