ZNA - ههولێر
ئافرەتان ئارەزوو دەکەن ھاوسەرەکەیان بەردەوام گرنگیان پێ بدات و بەبایەخەوە سەیریان بکەن، لەھەمانکاتدا بەشێکی زۆر لە پیاوان گلەیی ئەوەیان ھەیە کە ھاوسەرەکانیان لە ماڵەوە گرنگی بەخۆیان و ئەوانیش نادەن، سکاڵای ئەوەش دەکەن کە تەنیا بۆ دەرەوە بایەخ بە خۆیان دەدەن، ئەمەش ھەڵەیەکی گەورەیە بۆ خانمان.
ئافرەتان دەتوانن ھەمیشە سەرنجڕاکێش و جوان دەربکەون، لەگەڵ ئەوەشدا لای ھاوسەرەکانیان بەردەوام جێی بایەخ بن و ژیانێکی ئاسوودە پێکەوە بەڕێ بکەن بە گرتنەبەری ئەم ڕێگایانە:
ھەوڵبدە رەنگی جلوبەرگی ماڵەوەت سەرنجڕاکێش بێت و دووربکەوەرەوە لە بەکارھێنانی رەنگی تاریک و ئەو رەنگانە ھەڵبژێرە کە ھاوسەرەکەت پێی جوانە.
پێش ئەوەی ھاوسەرەکەت لە دەرەوە بگەڕێتەوە خۆت ئامادەبکە تا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەبەردەمیدا دەربکەویت.
ئەو جلوبەرگانە ھەڵبژێرە کە دەبێتە ھۆی دەرخستنی شیکی و جوانیت ھەمیشە با بۆنت خۆشبێت و بۆنە سەرنج ڕاکێشەکان بەکاربھێنە.
ئافرەتانی بەڕێز ھەمیشە روخسارت با بە جوانترین شێوە دەربکەوێت و لە ھەڵبژاردنی جلوبەرگی ژێرەدا جوانترین مۆدێل ھەڵبژێرە، چونکە کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی کەسایەتیت ھەیە لەبەردەم ھاوسەرەکەت و وادەردەکەوێت کە زۆر متمانەت بەخۆتە.
ھەوڵبدە یەکسانی ڕابگریت لەنێوان جلوبەرگی ماڵەوە و دەرەوە و تەنھا گرنگی بە لایەکیان نەدەیت و ئەوی دیکە گرنگی پێ بدەیت ھەڵەیە.
بەردەوام خۆشەویستی خۆت بۆ ھاوسەرەکەت نوێ بکەرەوە و ئەگەر ماندوو بوو، ھەوڵبدە کەشێکی ئارام بەخشی بۆ سازبکەیت بە خواردنێکی خۆش و وتنی قسەی خۆش.
لانه ناصح بهرزنجی
ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە |