English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سروە قسەی ناو كۆبوونەوەكانی حزبەكەی لەسەر كەنالێكی راگەیاندن كردووە
2016-12-08 [10:43 AM]

نووسینی : سامیە شێروانی




كاتێك ئەمڕۆ لێدوانەكانی پەرلەمانتار سروە عەبدواحید دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆی هێناو لەزۆربەی پەیجەكانەوە وەلامدرایەوە من نامەوێت بچمە ناوبابەتەكەوە چونكە سروە خان لە قسەكانیدا چەند هەلەیەكی كرد لەوانە كە كەسووكاری شەهیدان لەپێناوی هەژاری و نەبوونی مووچەدا پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە دەیان و سەدان ژنی شەهید و دایكی شەهید بەدرێژای شۆرشەكانی كورد بەبێ ئەوەی هیچ هاوكاریی موچەیەك وەربگرن مندالەكانیان بەخێوكردووە، خۆ لەسالانی شەستەكان و حەفتاكان و هەشتاكاندا موچەی شەهیدان نەبووە، بەلام كەسووكاری شەهیدان زۆر سەربەرزانە ژیاون ، ئەوەی من دەمەوێت بیڵم كەسووكاری شەهیدان زۆر لەوە سەربەزترن سەر بۆ موچە دابنەوێنن، ئەو شێرە ژنانە زۆرن كە منداڵەكانیان بەبێ باوك گەورەكرد.
هەروەها دیوێكی تری قسەكانی لەوەدا خۆی دەبینەوە كەپێویستە پێشمەرگە بچن لە بەغدا موچەكانیان وەربگرن و فەرمان لە حكومەتی ناوەندییەوە وەربگرن وەك سوپای ئێراق چونكە حكومەتی هەرێم شەرعیەتی نیە ،بەلام ئەو خۆی هەفتەی پێشوو دەنگی بەپرۆژەی حەشدی شەعبی دا كە هێزێكی نافەرمیەو فەرمان لە پیاوە ئاینەكانی شیعە وەردەگرێت ، واتا سروە خان لەرووی یاسایشەوە هەڵەی كرد.
خالێكی تر سروە خان پێشتر بەرلەوەی ببێتە پەرلەمانتار وەك راگەیاندكارێك و چالاكوانێك خۆی ناساندووە نەدەبوو بەو شێوەیە لیدوان لەسەر ئافرەتان بدات.
بەلام ئەوە سروە لەقسەكانیدا ئاشكرای كرد نیازی راستەقینەی گروپێكە كە ماوەی شەش ساڵە دەیانەوێت بەهەموو شتێك لەشكۆی حكومەتی هەرێم بدەن ، وەك پێشتریش لەسالی 2010دا پەرلەمانتار عەدنان عوسمان پێشمەرگە بەمیلیشا وەسفكرد، ئەمانە هەمووی دوورووی یەك دراون كاتێك دەیانەوێت شكۆی خەباتی نەتەوەیی پشكێنن پەنا بۆ هەموو شتێك دەبەن و چ پێشمەرگەی گیان لەسەردەست بێت یان كەسووكاری سەربەزری شەهیدان بێت ، یان پیرۆزییەكانی نیشتیمان بێت، هەمووی دەكرێتە قوربانی یەك شت ئەویش لێدانی شكۆی حكومەتی هەرێم، ئەمەش رووی راستەقینەی سەركردایەتی گۆرانە، بۆیە دەبێت لەمەدا زۆر ئاسایی لەقسەكانی سروە بگەین چونكە وەك قسەی ناو كۆبوونەوەكانی حزبەكەی لەسەر كەنالێكی راگەیاندن كردووە.
لەكۆتایدا دەلێم پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاسا سزایەكی دیاریكراو بۆ ئەو كەسانە دەربكات كە سووكایەتی بە پێشمەرگەو كەسووكاری شەهیدان دەكەن.





ئەم هەواڵە 14254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad