English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھەنگاوەکە گرنگەکە گردبۆوە.........شاخەوان خالید
2016-12-10 [06:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لەم ھەلومەرجە ئاڵۆز و پڕ لە تەنگەژە و قەیرانانەدا، جگە لە دانیشتن و گفتوگۆ لەسەر یەک مێزی برایەنە ھەموو کێشەکان چارەسەر دەکات، ئەوەی دەمەوێ لەم وتارە شیکارییەمدا تیشکی بخەمە سەر پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھەڵوێستی حیزب و لایەنە سیاسییەکانە لەمەڕ ئاشتەوایی و کۆتاییھێنان بە کێشەو گرفتی سیاسی و دارایی لە باشووری کوردستان.

پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان

چارەسەری قەیرانی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەکرێت، کە حیزبەکان بکەونە گفتوگۆو پەرلەمان کارا بکرێتەوەو سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارلەمان ھەڵبژێردرێت، ھەروەھا حزبەکان لەسەر ئەوە ڕێکبکەون حکوومەتێکی نوێ دابمەزرێت ‌و بەڕێزێکیش بۆ سەرۆکایەتیی ھەرێم ھەتا کاتی ھەڵبژاردن دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی ئەرکی سەرۆکایەتیی ھەرێم بگرێتە ئەستۆ.

ئەوە پوختەی ناوەڕۆک و پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، کە پێموایە ئەمجارەش کاک مەسعود بارزانی باشترین دەرفەتی دایە دەست حیزبەکان بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن و کۆتایی بەھەموو کێشەکان بھێنن و کوردستان بەرە و قۆناغێکی دیکە ببەن.

ھەڵوێستی حیزب و لایەنەکان

ئەوەی ھەستی پێدەکرێ و لەراگەیاندنی حیزب و لایەنەکان گوێبیستی دەبین، ھەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە دانیشتن و گفتوگۆ چارەسەرە و ھەموویان پاڵپشتی یەپامەکەی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.

بەدەنگەوە ھاتن تەنیا لە راگەیاندنەکان بەس نییە، بەڵکو پێویستە حیزبەکان بەکردار بێنە پیشەوە و لە کۆبوونەوەکان ئەکتیڤانە بەشداربن نیەتیان چارەسەرکردن بێت. حیزبەکان بەنیەتی باش بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

ئیفلیجبوونی کۆبوونەوەکان

ئەوەی کۆبوونەوەکانی ئیفلیجکرد و فەشەلی بەدانیشتن و گفتوگۆکانی پێشووی حیزب و لایەنەکان ھێنا دوو ھۆکار بوو:

یەکەم: ھەندێ لەحیزبەکان تەنیا لەراگەیاندنەکان پەیامی ئاشتیان بڵاودەکردەوەو پاڵپشتیان دەکرد، بەڵام کاتێ دەھاتنە سەر مێزی گفتوگۆ، بارودۆخەکە دەگۆڕاو کۆمەلێک مەرجی رێگریان دەھێنایە ناو گفتوگۆکان و نەیاندەھێشت گفتوگۆکان بەئاکام بگات.

دووەم: کۆبوونەوەکە لەبازنەی پێنج حیزب تیپەڕی نەدەکرد، بۆیە پێویستە کۆبوونەوەی ئەمجارە سەرجەم حیزب و لایەن و پێکھاتە و نەتەوەکان بگرێتەوە، بەمەش کاریگەری کۆبوونەوەکان زیاتر دەبێ و حیزب و لایەنەکانیش زیاتر پابەندی بڕیارەکان دەبن.

مەرجی کۆبوونەوەکان

بەداخەوە ھەندێ لایەنی داوای لایەنی سێیەم دەکەن، بۆ ئامادەبوونیان لەکۆبوونەوەکان، دەبێ چ حیکەمتێکی تێدابێ دەستی دەرەکی بھێنرێتە نێو ئەو کۆبوونەوانە، لەخۆمان زیاتر ھیچ کەس و دەوڵەتێک خەم لەژیان و گوزەرانمان ناخوات و بە ئازارەکانمان ئاشنا نین و نازانن برینەکانمان بەچی چارەسەر دەبن، بۆیە گەرەکە لایەنەکان خۆیان خاوەن ئیڕادەی خۆیان بن و ھەر خۆیان درک بە کێشەکان بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە و ھەنگاوی کردارەکی بەدوا دابێت لەھەمووشی گرنگتر پێش دۆزینەوەی رێگەچارەکان، دەبێ ئاشتەوایی نێوان خودی لایەنەکان و ئینجا لەگەڵ جەماوەر بکڕێ.

کۆبوونەوەکان راستەوخۆ پەخش بکرێن

بۆ ئەوەی نیەتی راستی چارەسەری سەرجەم لایەنەکان لەم کۆبوونەوانە بەدیار بکەوێ، ئەوا پێویستە لەریتمی کلاسیکی داخراوی کۆبوونەوەکان دەربچین و کۆبوونەوەکان و قسەی سکرتێر و نوینەری حیزبەکان راستەوخۆ بۆ خەڵکی کوردستان بگوازرێتەوە، لەدوای لێدوانەکان دەردەکەوێت جدیەتی تێدایە یاخود فروفێڵە، بەمەش رووی راستەقینەی سەرکردە و حیزبەکان وەکو خۆی بۆ ھەموو لایەکمان دەردەکەوێ، کە ئێستا بەداخەوە مەرج بۆ یەکتری دادەنێن و یەکتری بەوە تۆمەتبار دەکەن کەمەبەستیان چارەسەرکردن نییە.

پیشمەرگە قوربانی دەداو حیزبەکانیش ناکۆکن

ئەوەی سەدان ساڵە خوێنی بۆ دەڕیژین و قوربانی بۆ دەدەیین و گیانی خۆی لەپێناویدا دەبەخشین، ئەوەیە پیشمەرگە تواینویەتی چۆک بەدوژمناندا بدات و خاکی کوردستان بپارێزی، لەبەرامبەردا حیزبەکان تەنیا ناکۆک بوونەوە دژایەتی یەکتریان کردووە، دەبا کۆتایی بەم دژایەتیکردنە بھێنن و ھەر لەو کۆبوونەوە سەرجەم سکرتێر و بەرپرسی یەکەمی حیزبەکان لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەردانی بەرەکانی جەنگ لەدژی داعش بکەن و بەمەش ھێندەی دیکە ورەی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان، چەند بەرابەر دەبێ و ئاسوودەیی بەھەموو لایەک دەبەخشێ.

گێمی یەکەمی کۆبوونەوەکان دەستی پێکردووە

شاندی پارتی سەردانی حیزبەکانی دەسپێکردووە، ئەوەش خۆشحالی داوەتە خەڵکی کوردستان خوازیاری ئەوەن گێمی یەکەمی یارییەکە زوو کۆتایی پێبێ و وەفدەکەی پارتی لەگەڵ سەرجەم حیزب و پێکھاتە و نەتەوەکان دابنیشن و خۆیان بۆ گێمی دووەم و کۆبوونەوەی لوتکەی حیزبەکان ئامادە بکەن کۆبوونەوەکان گردبوونەتەوەو بەتەواوی کۆتایی بەھەموو کیشەو گرفتەکان بھێنن و گەر بەو ئاڕاستەیە بڕوات ئەوا حیزب و لایەنەکان و جەماوەری کوردستان لەیارییەکە براوەدەبن و دۆڕانیش بۆ دوژمنان و تاقمی تیرۆریستی داعش دەمینێتەوە.

 

شاخەوان خالید، سەرنووسەری روژنامەی میدیا





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad