English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ پاتری نۆت 7 له‌كار ده‌كه‌وێت و به‌یه‌كجاری راده‌وه‌ستێت
2016-12-11 [07:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كۆمپانیای "سامسۆنگ" بۆ ئه‌لیكترۆنی كۆریای باشور له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، نیازی هه‌یه‌، كۆتایی به‌ كاری نوێترین ئامێری مۆبایلی زیره‌ك "” Galaxy Note 7 كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن، بهێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كۆمپانیاكه‌ له‌ رێكه‌وتی 19ی دیسه‌مبه‌ری ئه‌م مانگه‌، نوێكردنه‌وه‌ی "ئه‌پده‌یت"ی به‌رنامه‌ی دووباره‌ بارگاویكردنی پاتریه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ئه‌پده‌یته‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 ده‌وه‌ستێت و رێگری ده‌كات له‌ دووباره‌ بارگاویكردنه‌وه‌ی.

ئه‌و نوێكردنه‌وه‌ نوێیه‌ رێگه‌ له‌ بارگاویكردنی مۆبایله‌كه‌ ده‌گرێت، بۆیه‌ توانای كاركردنی نامێنێت، كۆمپانیا سامسۆنگ ده‌ڵێت، سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ران به‌گرنگ ده‌زانێت و له‌پێشه‌نگی كاره‌كانیه‌تی.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیای سامسۆنگ، رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ بۆ گۆڕین، توانیان 93 له‌سه‌دی مۆبایلی نۆت 7 ی فرۆشراو له‌ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێننه‌وه‌، بۆیه‌ كۆمپانیا ده‌یه‌وێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ ناچاری بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی هێشتا ئامێره‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مۆبایله‌كه‌یان بكوژێننه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیاوه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئامێری مۆبایله‌كه‌یان راده‌ستی كۆمپانیا بكه‌نه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌كه‌ی خۆیان وه‌ر بگرنه‌وه‌، یاخود به‌ ئامێرێكی دیكه‌ی بگۆڕن، بۆ زیاتر زانیاریش سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كۆمپانیا بكه‌ن.

له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆمپانیای سامسۆنگ به‌یارمه‌تی شاره‌زایانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی مۆبایل له‌ ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و نیوزله‌ندا كاری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ نێتی مۆبایله‌كان و سنورێك بۆ بارگاویكردنه‌وه‌ی پاتریه‌كه‌ی دابنێن.

 





ئەم هەواڵە 17881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad