English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بە ڕەفتارەکانت سەرنجی ئەو پیاوە ڕابکێشە کە خۆشتدەوێت
2016-12-12 [12:22 PM]

ZNA - ھەولێر


بێگومان بایەخدان بەشێواز و چۆنێتی ڕێکخستنی شێوە و ڕووخسار گرنگە، بەڵام ئەمە بەتەنھا بەس نییە، چونکە جوانی رەفتار گرنگترە و ڕەنگە خاوەنی جوانترین ڕوخسار بیت، بەڵام تەنھا ڕەفتارێکی نابەجێ بەسە بۆ ئەوەی ئەو پیاوەی خۆشتدەوێت ڕقی لێت بێت، چونکە پیاوان تەنھا سەرسامی شێوە و جوانی ڕووخساری خانمان نابن، بەڵکو بەکەسایەتی ڕەفتارەکانی خانمان سەرسام دەبن، ئەو ڕەفتارانەش بریتیە لە

١-گوێگرتنی خانمان یەکێکە لەو ڕەفتارانەی سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت، مانای وایە گرنگی بە ھاوسەرەکەی دەدات، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکاندا.

٢-پیاوان سەرنجی خانمانی سادە و لێبوردە دەدەن، واتە لە ڕەفتاریاندا سادە بن و خۆیان نەنوێنن.

٣-دەوترێت باشترین ڕێگا بۆ بەدەستھێنانی دڵی پیاو، ئامادەکردنی خواردنە بەشێوازی لێزانانە و بەتام و بەچێژی جۆراوجۆر.

٤-خانمانی خاوەن ڕوویەکی گەش و ڕۆحێکی پاک بەتایبەتی ئەو خانمانەی بەردەوام پێدەکەنن و کێشە و گرفتەکان گەورە ئاسان وەردەگرن، یەکێکن لەو ڕەفتارانەی پیاوان بەدوایدا دەگەڕێن لە خانماندا و سەرنجیان ڕادەکێشێت.

٥-خانمانی بەھێز و خاوەن متمانە بەخۆبوو، بەرگری لەخۆیان دەکەن لەھەموو کاتێکدا و ئازایانە ڕووبەڕووی کێشە و گرفتەکان دەبنەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad