English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
زانایان: چالاكی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌كان كردوه‌
2016-12-12 [07:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایان له‌ زانكۆی ماكجیلی كه‌نه‌دی ئاشكرایان كرد كه‌ چالاكی مرۆڤ كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر خێرابوونی په‌ره‌سه‌ندنی بوونه‌وه‌ری جیاجیای زیندوو وه‌كو رووه‌ك و مایكرۆبه‌كان هه‌یه‌.

زانایان دوای ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌ بووه‌ میكانیزمی كاریگه‌ری چالاكی مرۆڤ له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ری زیندووی ‌سه‌ر زه‌وی بزانن، هه‌روه‌ها میكانیزمی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌سه‌ر خودی خۆی دروستی كردوه‌، بزانن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی بۆ زانایان ده‌رخست، گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ گۆڕه‌پانی په‌رسه‌ندنی جۆره‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی روویداوه‌، په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ چه‌ند ساڵێكه‌وه‌ بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت واته‌ خێراتر له‌وه‌ی پێشتر ده‌یان زانی، بۆیه‌ ئه‌و فشاره‌ی له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی چالاكی مرۆڤ دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێزه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رسه‌ندنی بوونه‌وه‌ری زیندوو هه‌یه‌.

بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌و كاریگه‌ره‌ی كه‌ له‌ چالاكی مرۆڤ بۆ سه‌ر په‌رسه‌ندنی بوونه‌وه‌ری زیندوو دروست ده‌بێـت، زانایان ده‌ڵێن، راوكردنی ماسی به‌بێ به‌زه‌ییانه‌ و بێ ئه‌ژمار، به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌نه‌وه‌كانی داهاتوویاندا، له‌ ته‌مه‌نێكی زووتردا نه‌وه‌ بخه‌نه‌وه‌ و كاری زۆربوون ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ ئه‌و نه‌وه‌یه‌ نوێیه‌ی دروست ده‌بێـت ده‌گمه‌ن ده‌رده‌چێت و قه‌باره‌ی بچوك ده‌بێـت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌ داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر راوكردن و سامانی ماسی دروست بكات، هه‌مان كاریگه‌ری به‌سه‌ر زۆر له‌ گیانله‌به‌ره‌كانی دیكه‌دا هاتووه‌، هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونیان له‌یه‌كجاری.

زانایان جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، چالاكی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی جۆره‌كانی ‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و كاریگه‌ریانه‌ش گه‌شه‌كردنی رووبه‌ری شاره‌كانه‌، به‌شێوه‌یه‌ك وای لێهاتووه‌ رووبه‌رێكی فراوان له‌ گۆی زه‌وی به‌ قیڕ داپۆشراوه‌، ئه‌مه‌ش رێگری له‌ گه‌شه‌كردنی زۆرێك له‌ جۆره‌كانی رووه‌ك ده‌كات هه‌روه‌ها رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆوه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ندین بوونه‌وه‌ی وردی وه‌كو به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان خۆگونجاندنیان كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ماده‌ كیمیایانه‌ی ئێستادا له‌دژیان به‌كار ده‌هێنرێت، بۆنمونه‌ به‌كارهێنانی ئه‌نتی بایۆتیك ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان، ئه‌و ئه‌نتی بایۆتیكانه‌ و چه‌ندین ده‌رمانی دیكه‌ش كاریان تێ ناكات.

 

RT





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad