English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاھەنگێکی  بووک گواستنەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە 
2016-12-18 [08:56 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
ھەرچەندە ئاھەنگی بووک گواستنەوەی بەیەکێک لە رۆژە خۆشەکان دادەندرێت لە ژیانی ھاوسەران , بەڵام ھەندێک جار رووداوێکی چاوەڕواننەکراو شاییەکە دەکات بە شین ... 

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکی ئاھەنگێکی بووک گواستنەوە کارەساتی لێکەوتەوە , کاتێک یەکێک لە دارەکان کە بەرزییەکەی ١٠٠ پێ بوو کەوتە خوارەو و بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ئافرەتێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە کە لە نێویان منداڵێک ھەیە .. 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی , بەرپرسانی ویلایەتی کالیفۆرنیا تا ئێستا ھۆکاری بەربوونەوەکەی دارەکەیان رانەگەیاندووە , بەڵام ھەندێک کەس گووتوویانە کە رۆژێک پێش ئاھەنگی بووک گواستنەوەکە بارانێکی زۆر باریووە و لەوانەشە کاریگەی لەسەر دارەکە ھەبووبێت .. 

بەووتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە لە ئاھەنگەکە ئامادەبوو , منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵان لەنێو بریندارەکانی رووداوەکەیە و باری تەندروستی خراپ بووە , چونکە کەوتبووە ژێر لق و پۆپی دارەکە.. 
 

 

ياسين احمد 





ئەم هەواڵە 19252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad