English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گازی میسان، دوژمنێكی دیكه‌ی زه‌ویه‌كه‌مان
2016-12-19 [06:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گازی میسان گازێكی گه‌رمكه‌ره‌ و زیانی له‌ زیانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌متره‌، ماوه‌ی 10 ساڵێكه‌ له‌به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی زیادی كردوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و گازه‌ دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما زیاد ده‌كات.

به‌م دواییه‌، به‌پشبه‌ستن به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ 80 زانا له‌ 15 وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامیان داوه‌، شاره‌زایان هۆشداریان دا له‌ زیادبوونی ئه‌و گازه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی Earth System Science Data”"  ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌نێوان ساڵه‌كانی 2000 تا 2006 گازی میسان له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی كه‌م بببوو، به‌ڵام له‌ 10 ساڵی ئه‌م دواییه‌دا ده‌هێنده‌ زیادی كردوه‌.

زانایان پێیان وایه‌، به‌كارهێنانی خه‌ڵوز له‌ چین و گازی به‌ردین له‌ ئه‌مه‌ریكا و كشتوكاڵكردن، هۆكارن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی میسان له‌ به‌رگه‌ هه‌واوی زه‌وی.

ره‌یان مه‌كارسی، راوێژكاری زانستی له‌ ئه‌نجومه‌نی سامانی هه‌وا له‌ كالیفۆرنیا، رایگه‌یاند، ده‌توانرێت گازی میسان كه‌م بكرێته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانین یارمه‌تی هێواشكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمان بده‌ین، كه‌ ئه‌و گازه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كالیفۆرنیا، بۆ گه‌رمكردن دووه‌م جۆری گازه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێـ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و گازه‌ له‌م ولایه‌ته‌ كه‌مه‌، وه‌ك پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی ره‌شه‌وڵاخ و خۆڵ وخاشاك و ناوچه‌كانی نه‌وت و گاز.

بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما، هه‌وڵه‌كان ته‌نها بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن خراوه‌ته‌ گه‌ڕ، كه‌ به‌زۆری له‌ "خه‌ڵوز و نه‌وت و گاز" دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك70% ئه‌و گازانه‌ی هۆكارن بۆ قه‌تیسبوونی گه‌رما پێك ده‌هێنێت.

گازی میسان له‌سه‌ر ئاستی قه‌تیسكردنی گه‌رما له‌ناو به‌رگه‌هه‌واوی زه‌وی كاریگه‌ری بیست و سێ هێنده‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌هێزتره‌. هه‌روه‌ها توانای قه‌تیسكردنی ئه‌و گازانه‌شی هه‌یه‌ كه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵ و كانه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵوز دروست ده‌بێت.

 

ئیرۆنیوز

 





ئەم هەواڵە 8236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad