English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ماسکی خێرا بۆ پڕکردنەوەی قژ
2016-12-21 [09:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر



پسپۆڕێکی پێست لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ماسکێکی دروستکراو لە پیاز پێشنیار دەکات کە قژ بەھێزدەکات و ئەو شوێنانەی قژ کە لاوازن پڕیان دەکاتەوە.

ھەنگاوەکانی ئامادەکردنی ماسکەکە و چۆنییەتی بەکارھێنانی:

ھەنگاوی یەکەم :- پیازێک توێکڵەکەی لێ پاک بکە. بە ھێواشی و بەباشی بیشۆرەوە. ئینجا، بیخەرە ناو حەساڕەیەکەوە و ئاوەکەی لێبگرە و ئاوەکەی بخەرە ناو قاپێکەوە.

ھەنگاوی دووەم :- دوو کەوچک زەیتی گوێزھیندی بخەرە ناو دەفرێکەوە. زەیتی گوێزھیندی خانە خراپبووەکانی قژ چاکدەکاتەوە و یارمەتی دروستکردنەوەی تاڵە قژی نوێ دەدات.

ھەنگاوی سێیەم :- یەک کەوچک زەیتی زەیتوون لەگەڵ زەیتی گوێز ھیندیەکە لەناو دەفرەکە بۆ ماوەی دوو خولەک گەرمبکە. پاشان، دەفرەکە لەسەر ئاگرە دابگرە و وازی لێبێنە تا کەمێک سارددەبێتەوە.

ھەنگاوی چوارەم :- ئینجا، ئاوی پیازەکە بۆ زەیتەکان زیاد بکە و بەباشی تێکەڵی یەکتریان بکە.  پاشان، سێ قەترە ئاوی لیمۆ بۆ پێکھاتەکان زیاد بکە بۆ ئەوەی بۆنی پیازەکە نەھێڵێت. بوونی ڤیتامین C لە ئاوی پیازدا وا دەکات کە قژ گەشاوە و بەھێز دەربکەوێت.

ھەنگاوی پێنجەم :- بەشانەیەکی پان قژت دابھێنە و قژت بکە بە چەند بەشێکەوە تا کۆتای تاڵە قژەکانت قژت دابھێنە بۆ ئەوەی ھیچ گرژیەک لە قژتدا نەمێنێت.

ھەنگاوی شەشەم :- ئێستا، ماسکەکە لە قژت بدە و پەنجەکانت بەکاربھێنە بۆ مەساجکردن بە پێستی سەرت و بڵاوکردنەوەی پێکھاتەکە لەسەر پێستی سەرت بۆ ماوەی پێنج خوولەک. بەمشێوەیە، پێکھاتەکان زیاتر دەڕۆنە ناو پێستی سەر و ھەروەھا سوڕی خوێن لە پێستی سەردا چالاکتر دەبێت.

ھەنگاوی حەوتەم :- واز لە ماسکەکە بێنە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بەسەرتەوە بمێنێتەوە. پاشان، بە شامپۆیەکی سروشتی قژت بشۆرەوە وە دلنیابەرەوە کە ھەموو ماسکەکە بەباشی لە قژت دەکەیتەوە. ئەگەر قژت چەورە، ئەوا کرێمی نەرمکردنەوەی قژ بەکارمەھێنە.

ھەنگاوی ھەشتەم :- بۆ ئەوەی قژت نە ئاڵۆزکێ، دەتوانیت دوو قەترە زەیتی زەتوون بدەیت لەدەست و بە ھێواشی بە کۆتایی تاڵە قژەکانتی دابھێنیت. پێویستە دووربکەویتەوە لە زیاد بەکارھێنانی زەیتی گوێزھیندی چونکە لەوانەیە قژت ماندو و چەور دەربخات.
ئەنجامدانی ئەم ھەنگاوانە بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ قژت پڕدەکاتەوە و ھەروەھا تاڵە قژەکان ئەستورتر دەکات.

تێبینی/ پێش بەکارھێنانی ماسکی پیاز بۆ قژت، پێویستە دڵنیا ببیتەوە کە ھەستیاریت (حەساسیەت) بۆ ئەم پێکھاتەنە نییە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad